گرەوکردن

گرەوکردن

لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، گرەوکردن لە چەندین جێگادا کراوەتەوە کە دەتوانێت کڕیار سەردانی بکات و گرەوی خۆی دابنێت، بە شێوەیەکی گشتی kurdbet زیاتر لەسەر ڕووداوە وەرزشییەکان دەبێت کە تیایدا هەر کەسێک پێشبینی خۆی بۆ چەند ڕووداوێکی وەرزشی دیاری دەکات و لە بڕی (١٠٠٠) دیناری عێراقی دەست پێدەکات تا زیاتر لە (١٠٠٠٠٠٠٠) دە ملیۆن دیناری عێراقی.

گرەوکردن و قومارکردن

لە هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆری خەڵکەکەی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلامن، گرەوکردن کەمتر باوە و وەکو نەریتێک نییە لای خەڵکەکەی، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەشێکی زۆری گەنجەکانی ڕوویان لە گرەوکردن و بە تایبەت گرەوی تۆپی پێ کردووە بە ئاواتی پەیدا کردنی پارەیەکی باش و گەیشتن بە خەون و خولیاکان، لەناویاندا چەندین جۆری قومار دەکرێت وەک یارییەکانی : ڕۆلێت، پۆکەر ، بلاک جاک، سلۆتۆ و هتر. هەرێمی کوردستان زۆرتر سەیری یارییەکانی نێودەوڵەتی و خولەکانی ئەوروپا دەکرێت بۆیە زۆر جار گرەو دادەنرێت لەسەر یارییەکانی پریمیەر لیگ و لالیگا و سێریا ئەی و بۆندسلیگا، لەگەڵ یارییەکانی چامپیۆنس لیگ و ئەوروپا لیگ.

كازينو
العب الان
كازينو
مكافأة
الإيداع
1
betfinal
200% لحد أقصى $3000
2
1xbet
1500€+150 FS
3
betway
100% لحد أقصى $2000
4
22bet
100% لحد أقصى $122
5
888 sport
250% لحد أقصى $1.500
6
betobet
100٪ تصل إلى 500$
1
betfinal
Betfinal
200% لحد أقصى $3000
2
1xbet
1XBET
1500€+150 FS
3
betway
Betway
100% لحد أقصى $2000
4
22bet
22 Bet
100% لحد أقصى $122
5
888 sport
888 Casino
250% لحد أقصى $1.500
6
betobet
Betobet
100٪ تصل إلى 500$

لەناو ئەمانەشدا چەندین بژاردە هەیە بۆ دانانی گرەو لەسەر یارییەکان، کە باوتریینیان پێشبینی بردنەوەی تیمەکانە بۆ نمونە لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێ دەیباتەوە؟ هەرێمی کوردستان وەکو دەبینرێت خەڵکەکەی وەرزش دۆستن و بەتایبەت لەکاتێکدا بە نمونە یاری یانەی سلێمانی دەبێت لە شاری خۆی دەبینرێت هاندەرێکی زۆر لە یاریگادا ئامادە دەبێت، بەڵام وەبەرهێنانی زۆر باش لە وەرزشدا نەکراوە تا بتوانێت جێی ڕەزامەندی هاندەران بێت و یانەکانی کوردستان بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکان و کیشوەرییەکان بکەن لە یاریگای خۆیاندا، بەهۆی ناسەقامگیری بار و دۆخی عێراق فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) ڕێگا نادات یارییەکان لە یاریگای خۆیاندا بەڕێوە بچن لە عێراقدا کە ئەمە بووە بە هۆی زیانێکی زۆر و نەتوانینی بەشداری هاندەران لە یارییەکاندا، کە ساڵانێک لەمەوپێش یانەی هەولێر(ئەربیل) چەندین جار بەشداری کردووە لە خولی یانە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا و ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت پاشەکشە ڕووی داوە، بۆیە هاندەران کەمتر دەتوانن گرەو لەسەر یانەکانی وڵاتەکە دابنێن و لە خولەکانی ناوخۆدا هیچ گرەوێک نابینرێت یان زۆر کەم دەبینرێت.

بەشێوەیەکی گشتی چەند گازینۆیەک هەن لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک. کە خەڵکی شارەکان دەتوانن گرەوی تیا دابنێن و یان یاری ئەلکترۆنییەکانی ڕۆلێت و دومبەڵە (بینگۆ) و پۆکەر و چەندین یاری تر بکەن. یان گرەوی ڕاستەوخۆ لەسەر خولە بەناوبانگەکان دابنێن، هەروەها خەڵکانێکی تر گرەو لەسەر یارییەکانی تێنس و تۆپی سەبەتە و تۆپی بالە و یارییە جیهانییەکانی تر دادەنێن.

لە ئێستادا ئەوەی زیاتر باوە ماڵپەڕە ئۆنلاینەکانی گرەوکردنن، کە تیایدا دەتوانن گرەوی خۆیان دابنێن و چەندین ڕێگای پارەدان بەردەستە بۆ گرەوکاران و قومارکردن، وەک هەبوونی : ئاسیا حەواڵە، فاست-پەی، ناس-پەی، زەین کاش، ماستەر کارد و چەندین ڕێگای تر کە دەتوانن بە ئۆنلاین پارەدابنێن و پارە ڕابکێشن، کە ئەم خزمەتگوزارییانە ڕێگاکانی ئاسانتر کردووە و ئەو کەسەی خولیای گرەوکردنی وەرزشی هەیە یان قومارکردن دەتوانێت بە ڕێگای ئۆنلاین لە ڕێی مۆبایلە زیرەکەکەی یاخود کۆمپیوتەر ئاگاداری سات بە ساتی یارییەکان بێت و گرەوی خۆی دابنێت، ماڵپەڕەکانی کە بەردەستن باشترینەکانی وەک : بێت فیناڵ (Betfinal)، کۆسمۆس وین(CosmosWin)، و 1ئێکس بێت(1xbet). دەتوانیت زانیاری وەربگریت و پێداچوونەوەی سەر ئەو ماڵپەڕانە بخوێنیتەوە لە ماڵپەڕی گرەوی عێراق (Iraqbet).

kurdbet وای کردووە چەندین ماڵپەڕی تر هەبێت وەک نەورۆز بێت ، ئاریان بێت، دەلال بێت و دهۆک بێت.

ئەوەی کە زیاتر لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبینرێت، هەبوونی گەنجە کە خولیای گرەوکردنی هەبێت، بێگومان لە تەمەنە جیاوازەکانی تریش هەن، بەڵام گەنجان بە هۆکاری ئەوەی زیاتر ئاگاداری هەواڵەکانی وەرزشین و زیاتر سەیری یارییەکانی خولە بەناوبانگەکان دەکەن، خولیای دانانی گرەو لەسەر تیمی دڵخوازی خۆیان زیاترە و پێشبینی جۆراوجۆر بۆ یارییەکان دەکەن، بە نموونە چەندین جۆر گرەوکردن دەکەن وەک : پێشبینی براوەی یاریی، پێشبینی ئەنجامی تەواو، هاندیکاپ، زیاتر/کەمتر گۆڵ، زیاتر/کەمتر کۆرنەر، و سەرکەوتنی کام تیپ لە جامەکاندا.

Kurdbet یاساکانی

هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق بەهۆی ئەمەوە هەندێ یاسا هەیە کە عێراقدا کاری پێدەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان جۆر ، بە پێی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩ قومارکردن ڕێگەپێنەدراوە، بەڵام ئەم یاسایە کۆنە و لە ئێستادا وەک دەبینرێت کەمتر کاری پێدەکرێت بەڵام لەلایەکی دیکەوە هەرچەندە چەندین گازینۆ لە هەرسێ شارەکانی دهۆک، سلێمانی  و هەولێر بوونی هەیە بەڵام بەپێی یاسا هەموو جۆرە قومارکردنێک ڕێگەپێنەدراوە و سزای هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بەرپرسێک لە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان ڕێگەپێدان بۆ گازینۆ و قومارکردن ناکات، بەڵام دواتر ئەمە نەبووە بە هۆکارێک بۆ وەستاندنی کردنەوەی شوێنی قومارکردن و گرەوکردن کە سەرەڕای هەندێ جار توشی داخستن بونەتەوە.

لە ئێستادا بەهۆی هەبونی قوماری ئۆنلاین و گرەوکردنی ئۆنلاین، ئەم پیشەسازییە بووە بە ئەمری واقیعی ناو کۆمەڵگا و ڕۆژانە خولیایی گرەوکردن زیاد دەکات و هەروەها سەرمایە داران کەوتونەتە پێشبڕکێ بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری زیاتر و کردنەوەی گازینۆی تر تا گرەوکاران باشترین گازینۆی خۆیان هەڵبژێرن و ڕووی تێبکەن.

وەکو یاسا لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا (٢٠٢١) هیچ یاسایەک دەرنەکراوە بۆ ڕێکخستن و ڕێگەپێدان بە جێگاکانی گازینۆ لە شارەکاندا و تا بتوانن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن و بەهۆی نەبوونی ئەم یاساییە ڕەنگە هەندێ جار بێ متمانەیی دروست بێت لەناو گرەوکار و خاوەنی گازینۆ.

لە هەرێمی کوردستان دیاردەی گرەوکردن و بەتایبەت گرەوی وەرزشی بەرەو زۆری دەچێت و بە ئاواتی قازانجی گەورە زیاتر گەنجەکان ڕووی تێدەکەن، بەڵام بەهۆی داب و نەریت و هەندێ جار نەبوونی یاسا وای کردووە کە ڕووبەڕوی کێشە ببنەوە لە هەندێ بار و دۆخدا.

کوردستان لە ڕووی کشتوکاڵ

لە ڕووی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە بە پیترین خاکەکان لە ناوچەکاندا بۆ کشتوکاڵ کە دەتوانرێت چەندین جۆری کشتوکاڵ تیایدا بکرێت، بۆ چەندین ساڵ هەرێمی کوردستان پێی دەوترا “سەبەتەی نان لە عێراقدا” بە هۆکاری زۆری جۆرەکانی ڕواندن و کشتوکاڵ لەسەر خاکەکەی، بەڵام بەهۆی ڕژێمی پێشووی عێراق ئەم خاکە چەندین زیانی بەرکەوتووە و کە وای کردووە هەندێ جێگا تا ئێستاش زیانەکانی ماوە و نەتوانراوە ئاوەدان بکرێتەوە کە ڕژێمی پێشوو چەندین چەکی تێدا بەکارهێناوە، جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی زۆری کارکردنییان هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بە نزیکەی ٣٥٪ی خەڵکەکەی بژێوی ژیانییان لەسەر کشتوکاڵ بووە، بەڵام بەهۆی گرنگی نەدان بەم بوارە ئەو ڕێژەیە لە ٢٠١٢ دا دابەزی بۆ تەنیا ٩٪

بە پێی پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ بێت ئەوا ئامانجی دوور مەودایان دیاری کردووە بۆ ئەوەی پەرە بدەنەوە بەم بوارە و بتوانن بەرهەمهێنەرێکی باش بن بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان، چونکە خاکی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە دەوڵەمەنترین خاکەکان بۆ بواری کشتوکاڵ بۆیە لەم ڕێگەیەوە دەیانەوێت وابکەن تا بتوانن کارێکی باش بێت بۆ ئابوری وڵاتەکە و چەندین جۆر بەروبوم بنێرنە وڵاتانی دراوسێ و دورتر،

سەبەتەی نان لە عێراقدا

بۆ چەندین ساڵی پێشوو و نیو سەدەی پێشوو، بە هەرێمی کوردستان دەوترا سەبەتەی نانی عێراق، چونکە هەرێمەکە هۆکارێک بوو بۆ زۆرترین بەروبومی کشتوکاڵی بۆ تەواوی عێراق  لەگەڵ جوتیاری زۆر بە ئەزموون، لە ئێستادا هەرێمەکە سنوردارە بەرامبەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ کشتوکاڵ و نەتوانراوە سودی لێ ببینرێت، پێشتر وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەداوە کە : “پێویستە خزمەتگوزاری و دەرس وەرگرتن بکەینەوە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و ڕاهێنان لەو سێکتەرەدا تا بتوانین ڕێگاکان باشتر بکەین بۆ بەرهەم هێنان و یارمەتی جوتیاران بدەین کە ڕێگای نوێ و تەکنەلۆژیای نوێ بەکاربهێنن بۆ باشتر کردنی بەروبوم و ڕێگەگرتن لە خراپبوونی ئەم سێکتەرە” کە پێشتریش ئاماژە بەوە کراوە کە بتوانن خزمەتگوزاری و پاراستنی خۆراک بکەن بە یاسایەک و لە ڕێگەیەوە باشترین جۆرەکانی کشتوکاڵ لەم ناوچەیەدا بەرهەم بهێنرێت و ببێت بە ڕێگایەکی ئابووری زۆر باش بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها دابین کردنی چەندین هەلی کار بۆ خەڵکی هەرێمەکە لەم ڕێگەیەوە.

پیشەسازی لە کوردستان

هەرێمی کوردستان لە ڕووی پیشەسازییەوە زیاتر لەسەر پیشەسازی نەوت وەستاوە، بە جۆرێک لە کوردستان و عێراق ئابووریەکەی ٩٠-٩٥٪ لەسەر ئەم پیشەسازییەیە، وڵاتەکە یەکێکە لە گەورەترین یەدەگەکانی نەوت لە جیهاندا و بەتایبەت خاکی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە ٤٢ کۆمپانیا لە ١٧ وڵاتی جیاوە وەبەرهێنان لەسەر سێکتەری نەوت و گازی سروشتی دەکەن، کە وا دەکات بەشێکی زۆر گەورەی داهاتەکەی لەم ڕێیەوە بێت، بە پێی وتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت نزیکەی ٤٥ ملیار بەرمیل نەوت لە ژێر خاکەکەی هەیە.

پیشەسازی نەوت وای کردووە کە وڵاتانێکی زۆر ڕوو لەم هەرێمە بکەن تا لەڕێگەیەوە دەست بکەن بە بەرهەمهێنانی نەوت و سود وەربگرن،

لە دوای پیشەسازی نەوتەوە ، باسی گازی سروشتی دەکرێت کە لە ئێستادا هەرێمەکە هەوڵێکی زۆر دەدات تا بتوانێت دەست بکات بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و بیگەیەنێت بە وڵاتانی دەرەوە، وەکو باسمان کرد خاکی هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە دەوڵەمەنترین خاکەکانی جیهان دادەنرێت لە ڕووی نەوت و گازی سروشتی، کە بە بەڕێوەبردنێکی باش دەبێت بە هۆی دەوڵەمەند بوونی وڵاتەکە و بتوانێت هاوشانی وڵاتانی قەتەر و ئیمارات بێت، لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی کە لە هەرێم کاردەکەن وەک : ئیکسۆن، تۆتاڵ ، چێڤرۆن، گەنەڵ ئینێرجی، و هتر.

لە ئێستادا هەرێمی کوردستان چونکە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نییە هەندێ جار توشی کێشە دەبێتەوە، بەڵام لە هەوڵ دایە کە ڕۆژانە ژمارەی بەرهەمەکانی زیاتر بکات و پیشەسازی تر بکات تا بتوانێت ببێت بە داهاتێکی باش بۆ هەرێمەکە بەتایبەت دوای ئەوەی کە لە دەیەی ڕابردوودا چەندین جار توشی قەیرانی دارایی بووە بە هۆکاری جیایا کە یەکێک لەوانە بوونی شەڕ بوو لە ناوچەکە بەرامبەر هێزی تیرۆریستی داعش و هەروەها هۆکارێکی تر دابەزینی نرخی نەوت بوو بە شێوەیەکی بەرچاو.

گەشتیاری لە کوردستاندا

سێکتەری گەشتیاری یەکێکە لەو سێکتەرانەی کە گرنگی زۆری پێدراوە لە هەرێمی کوردستاندا، لەلایەکەوە شاری هەولێر یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی جیهان کە تێیدا مرۆڤ ژیاوە و شارێکی کلتوریی جیهانە و قەڵای هەولێر هەیە کە یەکێکە لە مێژووەکانی مرۆڤ لە ناوچەکەدا، هەرێمی کوردستان پلانی زیادکردن و گەورەکردنی کەرتی گەشتیاری هەبووە چەندین ساڵە، هەروەها دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەیە لە هەردوو شارەکانی سلێمانی و هەولێر تا بتوانن لە وڵاتانی دەرەوە گەشتیار بە ئاسانی ڕووی تێبکات، لە ڕووی پارێزراوییەوە هەرێمی کوردستان وەکو بەشەکانی خوواروی عێراق نییە و ئەمنییەکی باشی هەیە بۆ گەشتیاران، هەروەها لە شارەکانی تری عێراقەوە ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک گەشتیار ڕووی تێدەکات، بە نزیکەی ٣،٥٠٠ ناوچەی کلتوری و مێژووی لەو سێ شارەدا هەن تا گەشتیاران بتوانن ڕووی تێبکەن، گۆڤاری نیویۆرک تایمز لە ساڵی ٢٠١١دا هەرێمی کوردستانی بە ٤١ەمین جێگا دانا تا گەشتیاران ڕووی تێبکەن، هەروەها ناشیۆناڵ جیۆگرافیک هەرێمەکەی بە باشترین ٢٠ گەشتی ساڵی ٢٠١١ هەڵبژارد.

لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆردی گشتی گەشتیاری دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ئامار و لەو ساڵەدا ٣٧٧،٣٩٧ گەشتیار ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لە ساڵی ٢٠١٢ ژمارەکە گەیشتە ٢.٢ ملیۆن گەشتیار کە ٦٦٪ ی ئەم ژمارەیە لە شارەکانی تری عێراقەوە هاتبوون.

بە پێی پلان وا دانرابوو کە لە ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەی گەشتیاری ساڵانە بگاتە ٧ ملیۆن کەس، بۆ ئەم مەبەستەش ١٠١ پرۆژەی گەشتیاری ئامادە کرابوو بە بڕی ٣ ملیار دۆلار، لە ساڵی ٢٠١٢ داهاتی گەشتیاری بریتی بوو لە ٦٥٠$ ملیۆن دۆلار.

ئەنجومەنی گەشتیاری عەرەب لە ساڵی ٢٠١٤ شاری هەولێری بە پایتەختی گەشتیاری عەرەب هەژمار کرد لەو ساڵەدا، ئەمەش بوو بە هۆکارێکی تر تا گەشتیاران لە جیهانەوە ڕوو لەو شارە بکەن،

لە ڕووی پەرەپێدانی گەشتیارییەوە، شاری هەولێر لە ئێستادا لە تەواو کردنی شەقامی ١٥٠ مەتریدایە تا بتوانێت ڕێگایی خێرایی هەبێت، هەروەها بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٧ تەنیا ١٠٦ هۆتێل لە هەرێمەکە هەبوون، لە ساڵەکانی ٢٠١٣ ژمارەی هۆتێلەکان گەیشتنە نزیکی ٤٠٠ هۆتێل، هەروەها چەندین شاری یاری و شوێنی گەشتیاری تر لەناو هەرێمەکە درووست کراون

لەلایەکی دیکەوە، لە شاری سلێمانی بە هۆکاری هەبوونی شاخ و دەشتی ناوازە، گەشتیاری زۆری ناوچەکانی عێراق ڕووی لێ بکەن. کە ئەمە ڕێگە خۆشکەرێکی زۆر باش بووە تا گەشتیاران بۆ بینینی ئەو دیمەنانە ڕووی تێبکەن و بتوانن کاتێکی باش بەسەر بەرن.

لە هەموو هەرێمەکەدا ، هەوڵ دراوە کە لایەنی گەشتیاری تەواو پێشبکەوێت بۆ ڕاکێشانی گەشتیارانی وڵاتانی تر و تێکەڵاو بوونی کلتوری جیا و پێکەوە ژیان، بۆ ئەم مەبەستانە چەندین جۆر خواردن و خواردنەوە لە شارەکان پێشکەش دەکرێت کە هەندێکیان تایبەتن بە کلتوری وڵاتانی تر، هەروەها چەندین هۆتێلی جیهانی کە خزمەتگوزاری لێرە پێشکەش دەکەن.

سەرچاوە سروشتییەکان لە کوردستان Kurdbet

لە ڕووی سەرچاوەی سروشتییەوە، وەکو لە بەشەکانی پێشوو باسمان کرد هەرێمی کوردستان زۆر دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی و نەوت، کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین جێگاکانی جیهان لەو بوارەدا، هەروەها بە هەبوونی پارێزراوی و ئەمنیەتێکی باش کە ڕەنگە لە شارە خاک دەوڵەمەندەکانی تری عێراق ئەمە نەبینرێت، بووە بە هۆکارێک تا وڵاتان و کۆمپانیاکانی جیهان سەردانی هەرێمەکە بکەن و ویستی وەبەرهێنانیان هەبێت، هەرێمی کوردستان پلانی هەیە کە وا بکات ڕۆژانە (١ ملیۆن) بەرمیل نەوت بنێرێتە دەرەوە و هەروەها وەبەرهێنانی گەورە لە کەرتی گازی سروشتیدا بکات.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، بەهۆی کەش و هەوای ناوچەکە هەرێمی کوردستان دەتوانێت یەکێک بێت لە دەوڵەمەندترین هەرێمی ناوچەکە لە بواری ئاودا، کە بە دروستکردنی چەند بەنداوێکی گەورە دەتوانێت باشترین جێگا بێت بۆ دەوڵەمەندی لە ئاو، بەهۆی کەش و هەوایەکی لەبار و کە لە زستاناندا بڕە بارانێکی زۆر باشی دەبێت و دەتوانێت لە ڕێگەی بەنداوەوە کێشەی بۆ دروست نەبێت لە ئایندەدا کە کەش و هەوا بە ئاقارێکی خراپدا دەڕوات و زەوی بەرەو گەرم بوون دەچێت.

ئابوری کوردستان

لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق نیمچە سەربەخۆییەک بۆ هەرێمی کوردستان دروست بوو کە ئەمە وای کرد کورد بتوانێت حکومەت و هەڵبژاردنی خۆی هەبێت و بودجەیەکی باشی پێ بگات لە عێراق، لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٣ هەرێمی کوردستان گەشەیەکی زۆر گەورەی بەخۆیەوە بینی کە ببوو بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین جێگاکانی ناوچەکە لە هەموو ڕویەکەوە و ڕێژەی بێکاری و هەژاری بۆ ئاستێکی زۆر کەم دابەزی و ئابوری کوردستان بەتەواوی بوژایەوە، بە جۆرێک بوو هەرێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لەلایەن وڵاتانی ترەوە بە چاوێکی باشتر سەیر دەکرا، هەروەها هەبوونی ئەمنیەتێکی باش لەچاو شارەکانی تری عێراق بوو بە هۆکارێک کە تەواو جیا بکرێتەوە لە سەرجەم شارەکانی تر و خەڵکانی عێراق ئاوات بخوازن بەو ژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە پلان دانان بۆ دانانی ئابووری سەربەخۆ و دۆزینەوەی کێڵگەی نەوتی و گازی سروشتی، کە یەکەم کۆمپانیا بریتی بوو لە کۆمپانیای نەرویژی دی ئێن ئۆ کە هات وەبەرهێنانی کرد لە هەرێمدا، لە دوای ٢٠١٤ هەرێمی کوردستان توشی قەیرانی دارایی بوو، کە هۆکارەکانی بریتی بوون لە خراپ بەڕێوەبردنی ئابوری پێشوو، دواتر دروست بوونی شەڕی داعش و هەروەها دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی زۆر و بڕینی بودجە لەلایەن حکومەتی عێراق کە بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرا، بەم هۆکارانە هەرێم نەیتوانی لەو گەشەیە بەردەوام بێت و تا ئێستاش نەیتوانییوە بگەڕێتەوە سەر ئەو ئاستەی پێشوو، بەم هۆکارانە هەرێمی کوردستان بڕی ٢٨ ملیار دۆلار قەرزارە تا ئێستا.

ئابوری هەرێمەکە بە ژمارەی یەکەم بریتیە لە بواری نەوت کە ٩٠٪ ی پێک دەهێنێت، دواتر کەرتەکانی گەشتیاری کە نزیکی ٥٪ و کشتوکاڵ و داهاتی ناوخۆ کە بەشەکەی تری پێک دەهێنن. لە ئێستادا هەرێمەکە لە پلانیدایە کە بتوانێت ڕێگاکانی دەست کەوتنی داهات و بوژاندنەوەی ئابوری هەمەجۆر بکات و تا لە ڕێگەیەوە توشتی قەیرانی سەخت نەبێتەوە، لە کاتێکدا دەتوانێت گەورەترین وەبەرهێنان لە کەرتەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵ بکات بە هۆکاری کەش و هەوا و بە پیتی خاکەکەی.

قومارکردن لە کورستان

لە دوای گەشەی ئابوری و کرانەوەی کۆمەڵگاکە بە ڕووی دنیادا، قومار وەکو هەموو جۆرەکانی تری دیاردەکانی دنیا لە کوردستان بینرا، هەرچەندە بە پێی یاسای عێراقی قومارکردن و جێگاکانی قومارکردن و گازینۆ لە کوردستان و عێراق ڕێگا پێدراو نیین، بەڵام لە ئێستادا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەندین جۆر قومار و گرەوکردن هەیە و گازینۆ لە کوردستان کراونەتەوە کە تایبەتن بە قومارکردن

ئەو یارییانەی کە زیاتر خەڵکی ناوچەکە قوماری لەسەر دەکات بریتین لە : کۆنکەن، پۆکەر، بلاک جاک، و ڕۆلێت و هتر.

جۆرەکانی قومارکردن لە هەرێمەکە ئێستا زۆر زیاترن و دەتوانیت لەم ماڵپەڕە جۆرەکانی قومارکردن بە ئۆنلاین بخوێنیتەوە لە کوردستان و گازینۆکانی ئۆنلاین.

 گرەوکردنی وەرزشی بووە بە بەشێک لە قومارکردن بەتایبەت لەناو گەنجەکاندا  وەک چۆن لە جیهاندا بڵاون، لە کوردستان و شارەکانی وەک دهۆک، هەولێر ، سلێمانی لە ئێستادا زیاتر قومار دەکرێت بە ئۆنلاین و لە ماڵپەڕەکانی قومارکردن و گرەوکردنی ئۆنلاین وەک : بێت فیناڵ (Betfinal)، نەورۆز بێت، دەلال بێت، دهۆک بێت، کۆسمۆس وین(Cosmoswin) و هتر. کە دەتوانیت لەسەر ماڵپەڕی عێراق بێت(Iraqbet) پێداچونەوە لەسەر باشترین ماڵپەڕەکان بخوێنیتەوە.

لە ڕووی ڕێگاکانی پارەدان بۆ قومارکردن و kurdbet لە ئێستادا چەندین ڕێگای ئۆنلاین هەیە وەک : فاست-پەی ، ناس-پەی، ماستەر کارد ، ئاسیا حەواڵە و هتر.

گازینۆکان لە شارەکانی کوردستاندا

لە ئێستادا لە هەرسێ شارەکانی : دهۆک ، سلێمانی ، هەولێر گازینۆی تایبەت هەن بە قومارکردن و kurdbet کە بە ژمارەی یەکەم باسی دهۆک دەکرێت کە زۆرترین گازینۆی تێدا بێت دواتر دوو شارەکەی دیکە، هەرچەندە تا ئێستا بە هیچ یاساییەک ڕێک نەخراوە و دژایەتی زۆری ئەم پیشەسازییە دەکرێت لە کوردستان بە گشتی و عێراق بە تایبەت و لە هەندێ کاتدا بووە بە هۆکاری داخستنی جێگاکان، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی جێگای گازینۆکانی گرتۆتەوە دروستبونی گازینۆی ئۆنلاینە تایبەت بە قومارکردن و گرەوی وەرزشی، وەکو زۆربەی وڵاتانی جیهان گرەوی وەرزشی بووە بە شتێکی باو لەناو بەشێک لە گەنجاندا و لە ئێستادا لەگەڵ خولیایی وەرزش و سەیر کردنی یارییەکانی خولە بەناوبانگەکانی جیهان گەنجەکان دادەنیشن بۆ ئەنجامی یارییەکان و گرەو و پێشبینی خۆیان لەسەر هەر یارییەک دادەنێن بە ئاواتی بردنەوەی گەورەی مادی، لە ڕووی ڕێگاکانی پارەدان بە ئۆنلاین لە ئێستادا زۆر جۆر هەن کە بەشێوەیەکی خێرا پارە دەخاتە سەر هەژمارەکانییان و دەتوانن پارەیان لێ ڕابکێشن بە شێوەیەک کە متمانەی تەواویان هەبێت.

گازینۆی ئۆنلاین کە لە هەر جێگایەک بێت وا دەکات کەسەکە لە ڕێگەی مۆبایل یاخود کۆمپیوتەر گرەوی ڕاستەوخۆ دابنێت لەسەر ئەو تیمەی کە دڵخوازییەتی وای کردووە کە ئەم پیشەسازییە زۆر بەناوبانگتر و ئاسانتر بێت و خەڵکێکی زیاتر ڕووی تێبکەن، لە ئێستادا گازینۆ ئۆنلاینەکان بە شێوازی ڕاستەوخۆ دابەشکاری ڕاستییان هەیە و یارییەکانی پۆکەر و بلاک جاک و ڕۆلێت و هتر پەخش دەکەن، بە جۆرێک کە لە کاتێکدا گرەوکارەکە دەچێتە ژوورەوە دابەش کارەکە ناوی دەهێنێت و ڕاستەوخۆ لەگەڵت دەبێت بە شێوازی ستریمی پەیوەندی ڤیدیۆی و بژاردەکانت بۆ شی دەکاتەوە، کە ئەمە وایکردووە خەڵکی کەمتر سەردانی گازینۆی جێگاکان بکات و بە ئۆنلاین هەموو کارەکان بکات.

هەروەها بۆ گرەوکردنی وەرزشی لە ماڵپەڕەکان هەموو ئاماری یارییەکانت بۆ بەردەست دەخات و هەندێ کات لە هەندێ ماڵپەڕی وەک بێت فیناڵ (Betfinal) دەتوانیت ڕاستەوخۆ سەیری یاریی بکەیت تا ئاگاداری بارو دۆخی یارییەکە بیت و ئەگەر زانیت تیمێک باشترە بتوانیت گرەوی ڕاستەوخۆ دابنێت لە هەمان کاتدا کە سەیری یارییەکە دەکەیت و ئاگاداری سەرجەم ڕووداوەکانی یارییەکە بیت، یاخود کە زانیت تیمێک نزیکترە لە گۆڵ کردن بتوانیت گرەوی ڕاستەوخۆی خۆت لەسەر تیمەکە یان یاریزانێکی تیمەکە یان ڕووداوێکی ناو یارییەکە دابنێیت، لەگەڵ هەموو ئەمانە دەتوانیت گرەوی خۆت لەسەر چەند یارییەک بەیەکەوە دابنێیت بە نموونە براوەی ٥ یاری هەڵبژێریت تا بتوانیت لەکاتی ڕاستبوونی پێشبینییەکانت قازانجی زیاتر بەدەست بهێنیت یاخود تێکەڵ کردنی چەند ڕووداوێکی یەک یاریی یان ڕووداوەکانی زیاتر لە یارییەک ، بۆ نموونە دەتوانیت پێشبینی بکەیت کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گۆڵ دەکەن.

جگە  گرەوی تۆپی پێ، دەکرێت گرەو لەسەر وەرزشەکانی تریش دابنێیت وەک تۆپی سەبەتە و تێنس و سەرجەم یارییە وەرزشییەکانی تر لە پاڵەوانێتییە بەناوبانگەکانی جیهاندا.

گازینۆ و قومارکردن لە سەردەمی سەدام

لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق و سەردەمی سەدامدا، بە یاساییەکی توند قومارکردن و گازینۆ قەدەغە بوو بە جۆرێک کە بە پێی یاسایی سزادانی عێراقی ١٩٦٩ هەر کەسێک خاوەنی قومارخانە بووایە یاخود قوماری بکردایە سزا دەدرا بە جۆرێک کە ڕەنگە بخرایەتە زیندان، هەرچەندە لەو سەردەمەش بە شێوازی نادیار قومارکردن هەبوو لە زۆر لە یارییەکان بەڵام ئەوکات گرەوی وەرزشی بوونی نەبوو لە جیهاندا و یاخود زۆر کەم بوو کە بەم جۆرەی ئێستا پێشکەوتوو نەبوو، بەڵام لە هەندێ شوێنی نادیار و یاخود هۆتێلەکان بەردەوام دیاردەی قومارکردن هەبووە و خەڵکێک هەبوون کە بە پارەی زۆر قومارییان کردووە بەتایبەت یاری کۆنکەن و دومبەڵە کە لەم ناوچەیەدا و لەو کاتەدا لە چاو یارییەکانی تر باوتربوون و لە بەشێک لە هۆتێلی گەورە بە شێوازی شاراوە تیایدا کراوە .

گازینۆ و قومارکردن لە دوای سەدام

لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا و دروست کردنەوەی عێراقی نوێ، گازینۆکان زیاتر بوون بە تایبەت لە ١٠ ساڵی پێشوودا و هەم لە هەرێمی کوردستان و هەم لە عێراق بە گشتی، هەروەها زیاتر بوونی قومارکردن لە جیهاندا و زۆر بوونی جۆری یارییەکانی وەک پۆکەر و بلاک جاک و ڕۆلێت و بەقەرە و دومبەڵە و هتر

هەروەها لە دوای چەند ساڵێک لە ڕوخانی سەدام دیاردەی گرەوی تۆپی پێ و قومارکردن زیاتر هاتە ناو کۆمەڵگای عێراق و کوردستان و بە پێشکەوتنی کوردستان لە ڕوی تەلەڤزیۆن و ئینتەرنێت و سەیرکردنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکانی جیهان، گرەوی وەرزشی زۆر زیاتر بوو تا گەیشتە ماڵپەڕە ئۆنلاینەکانی گرەوکردن کە هەر کەسێک ویستی هەبێت لە ماڵی خۆیدا لە ڕێگای پارەدانی جیاواز پارە دەکاتە سەر هەژمارەکەی و گرەوی وەرزشی و یارییەکانی تری قومارکردن دەکات.

هەرچەندە لە دوای سەدام و تا ئێستا یاساییەک نییە بۆ ڕێکخستنی ئەم جێگایانە و ئەو یاسایەنەش کە هەن قومارکردنی قەدەغە کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێستا لە زۆر جێگای سلێمانی ، هەولێر ، دهۆک گازینۆی قومارکردن و گرەوی وەرزشی دەبینرێت کە ڕیکلامیان بۆ دەکرێت و ئۆفەری نوێ دەخەنە بەردەست ئەو کەسانەی کە تازە دەیانەوێت دەست پێبکەن و بە ئۆنلاین گازینۆ لە سلێمانی، گازینۆ لە هەولێر و گازینۆ لە دهۆک ئۆفەر دادەنێن بۆ بەشداری کردن لە گرەوکردن و قومارکردن.

هەموو ئەمانەش لە ئێستادا بەهۆی داب و نەریت و کۆمەڵگا لاواز بوون، بۆیە قومارکردنی ئۆنلاین و گرەوکردنی ئۆنلاین جێگای زیاتری ئەم گازینۆیانەی شارەکانی گرتۆتەوە کە لە ڕێگەی هەژمارێکەوە کەسەکە دەتوانێت پارەدابنێت لەسەر هەژمارەکەی بە ڕێگای جیاوازی وەک : فاست-پەی ، ناس-پەی، ئاسیا حەواڵە و چەندین ڕێگای پارەدانی ئۆنلاین بە بێ ئەوەی تێکەڵی خەڵکی تر بێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گرەوی وەرزشی و قوماری یارییەکان دەکات و لە کاتی قازانجیشدا دەتوانێت پارەکەی لەسەر هەژمارەکەی ڕابکێشێت بە هەر یەکێک لەو ڕێگایانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد، بە شێوەیەکی گشتی گازینۆ و قومارکردن لە دوای سەدام زۆر زیادیی کردووە.

وەرزش لە کوردستان

لە هەرێمی کوردستاندا و لە ساڵانی پێشوو، منداڵان و لاوان لە تەمەنێکی کەمەوە خولیاییەکی زۆریان بۆ وەرزش هەبوو کە ساڵانی پێشوو لە کۆڵان و جادەکان زۆرترین کەست دەبینی کە خەریکی وەرزش بوون بە تایبەت یاری تۆپی پێ کە زۆر باوە لەم ناوچەیەدا ، لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک وەرزش کردن بەرەو پێشەوە دەچێت و ڕەنگە گەر جێگا و یاریگای زۆرتر هەبوایە لە ئێستادا چەندین یاریزانی کورد لە خولە بەناوبانگەکانی جیهاندا ببینرایە، بەڵام بە هۆی کەمی جێگاکان و نەبوونی پاڵپشتی گەورە بۆ یانەکان و وەرزشکاران، هەندێ کات بێ ئومێدی و مردنی ئەو بەهرە گەورانە دروست دەبێت کە لە لاوانی هەرێمەکەدا دەبینرێت، یانەکانی هەرێمی کوردستان خولی ناوخۆییان هەیە وەک خولی نایابی کوردستان و خولی دەرەجە یەک و خولی دەرەجە دوو، هەروەها چەندین خولی میلی بۆ تیپە میلییەکان دەکرێتەوە و زۆرترین یاریزان لە بواری تۆپی پێدا دەبینرێت، لە هەرێمی کوردستان یانەکان دەتوانن پێکهاتەیان هەبێت تا بەژداری خولی نایابی عێراق بکەن و لە ڕێگایەوە ببن بە پاڵەوان و بەشداری بکەن لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کە تا ئێستا تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٨ یانەی هەولێر(ئەربیل) توانی بەشداری بکات.

هەروەها یانەکان دەتوانن بەشداری جامی ئاسیا بکەن لە ڕێگایی پاڵاوتنەوە کە یانەی هەولێر(ئەربیل) ٦ جار و یانەی دهۆک ٢ جار بەشدارییان کردووە، هەر لە تۆپی پێدا چەندین یاریزان هەبوون کە توانییویانە بگەنە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق وەک (هاوار مەلا محمد) کە لە پێکهاتەی عێراق بوو لە ساڵی ٢٠٠٧ و توانییان ببن بە پاڵەوانی کیشوەری ئاسیا بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا،  هەروەها چەندین یاریزانی تری کورد کە بەشدارییان لە هەڵبژاردەی عێراق کردووە وەک : بڕوا نووری، ژیلوان حەمەد، سەرهەنگ موحسین و هتر.

بەهۆی ناسەقامگیری باری ئەمی عێراق فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا بۆ چەندین جار ڕێگەی نەداوە کە یارییە نێودەوڵەتییەکان لە خاکی عێراقدا ئەنجام بدرێت و بۆ چەندین جار دووبارە بۆتەوە،

یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٠ بوو کاتێک لە یاری نێوان عێراق و کوەیت لە بەغداد لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیاد هێرش کرایە سەر ناوبژیوانی یارییەکە بەهۆی هەژمارکردنی پەنالتی بۆ کوەیت، کە بوو بە هۆکاری هەتا ساڵی ١٩٨٢ قەدەغەی سەر یاریگاکان بەردەوام بوو، هەر دوای لابردنی قەدەغەکە دووبارە بەهۆی شەڕی ئێران—عێراق قەدەغە کرایەوە و لە یاریگای تر یاریی پاڵاوتنی جامی جیهانی دەکرد و بەڵام توانی سەربکەوێت بۆ جامی جیهانی ١٩٨٦ ی مەکسیک بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا و تا ئێستاش تەنیا جارە کە بەشدارییان کردووە لە جامی جیهانی.

دواتر چەندین جار بە هۆکاری جیاواز یارییەکان لە یاریگای عێراق بەڕێوە نەچوون، لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٠١ عێراق یاریی کرد لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر لەبەردەم ٢٠ هەزار هاندەردا بەرامبەر یەمەن. لە دواتردا لە سێ شاردا ڕێگە دەدرا لە ساڵی ٢٠١٨ کە یارییەکان لە یاریگای خۆی بەڕێوە بچێت بەڵام دوبارە بەهۆی خۆپیشاندانی ساڵی ٢٠١٩ فیفا بڕیاری قەدەغەکەی دەرکردەوە.

کوردستان لە تۆپی پێدا هەڵبژاردەی خۆی هەیە و بەڵام بەهۆی نەبونی دەوڵەتی کوردستان ناتوانێت لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بەشدار بێت، بەڵام لەگەڵ ئەمانەدا هەندێ کات یاریی دۆستانە دەکات و بەشداری کردوە لە جامی جیهانی ڤیڤا کە بۆ هەرێمە بێ دەوڵەتەکان و ئەو جێگایانەی لە فیفا نین ڕێکخرابوو،لە ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ و ٢٠١٢ بەشداری کردووە لەو جامەدا و دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کرد و توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لە یاری کۆتایدا لەبەردەم ٢٢ هەزار هاندەردا لە قوبرسی باکوری بردەوە بە ئەنجامی ٢-١ توانی ببێت بە براوەی جامەکە.

لە دواتردا ناوی جامەکە گۆڕا بۆ جامی تۆپی پێی جیهانی کۆنیفا و دوو جاری تر هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری لەو جامەدا کردووە و نەیتوانییوە ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.

دیارترین یاریزانەکان کە بەشدارییان بۆ هەڵبژاردەی کوردستان کردووە وەک : فەرحان شکور، عەلی عەزیز ، هەردی سیامەند و سەرهەنگ موحسین. هەروەها لە ئێستادا بە ڕاهێنەرایەتی خەسرەو گورون و ئەو یاریزانەی زۆرترین یاری کردووە بۆ هەڵبژاردەکە بریتیە لە : حەیدەر قارەمان

لە هەرێمی کوردستاندا وەرزشی تر هەن کە دەکرێن وەک لەشجوانی کە ئێستا زۆر باوە لەناو گەنجەکاندا، هەروەها یارییەکانی تۆپی سەبەتە، تۆپی بالە ، تۆپی سەبەتە و یاریگا و مەیدان. وەرزشی لەشجوانی ئێستا زۆرترین گەنج ڕوی تێدەکات و زۆرترین هۆڵی لەش جوانی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک کراونەتەوە و کچان و کوڕان بەبەردەوامی سەردانی هۆڵەکان دەکەن.

تۆپی بالە بەتایبەت لەناو کچاندا زۆر باوترە و یەکەم وەرزشی کچانە لە ڕیزبەندییەکەدا کە زۆرترین کچ تیایدا لە کوردستان بەشداری دەکەن.

هەروەها لە هەڵبژاردەی تۆپی سەبەتەی عێراق یاریزانی کورد هەن  کە بەشداری دەکەن تیایدا و ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن وەک محەمەد عبدالخالق کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، هەروەها ڕێکان عوسمان و موراد عەلی کە لە ئێستادا یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی سەبەتەی عێراق دەکەن.