ئاسیا سێڵ




ئاسیا سێڵ

ئاسیا سێڵ چییە؟

ئاسیا سێڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندیکردنە کە لە ساڵی 1999 وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاری پەیوەندی و تەلەفون لە عێراق دامەزرا، کە لەوکاتەدا لە شاری سلێمانی لە کوردستان دەستی بەکارکردن کرد و لەو کاتەوە بەردەوام لە گەشە کردندا بووە و لە ئێستادا تەنها کۆمپانیایە کە لە هەموو عێراق خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت و تەلەفون بەردەست دەخات، لە ڕووی گەشەکردنەوە ئاسیا سێڵ لە ئێستادا هەزاران کارمەندی هەیە و چەندین ئۆفیسی لە هەموو عێراقدا کردۆتەوە، وەک لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیان ئاماژەیان پێداوە 14.7 ملیۆن بەشداربوی هەیە لە هەر 19 پارێزگاکەدا لەناویاندا سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان، هەروەها خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 3.9G پێشکەش دەکات لە سەرەتایی ساڵی 2015 ەوە،

كازينو
العب الان
كازينو
مكافأة
الإيداع
1
betfinal
200% لحد أقصى $3000
2
1xbet
1500€+150 FS
3
betway
100% لحد أقصى $2000
4
22bet
100% لحد أقصى $122
5
888 sport
250% لحد أقصى $1.500
6
betobet
100٪ تصل إلى 500$
1
betfinal
Betfinal
200% لحد أقصى $3000
2
1xbet
1XBET
1500€+150 FS
3
betway
Betway
100% لحد أقصى $2000
4
22bet
22 Bet
100% لحد أقصى $122
5
888 sport
888 Casino
250% لحد أقصى $1.500
6
betobet
Betobet
100٪ تصل إلى 500$

ئاسیا سێڵ لە ڕووی خزمەتگوزاریەوە

کۆمپانیاکە بەشی تایبەتی خزمەتگوزاری هەیە کە 24 کاتژمێر لە هەفتەکەدا بەردەستە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە ڕوبەڕوی بەشداربووان دەبێتەوە، هەروەها هەبوونی 21،000 بنکەی فرۆشتن و ئۆفیسی کۆمپانیاکە لە هەموو وڵاتەکەدا وایکردووە کە بەریەک کەوتنی تەواوی هەبێت لە نێوان کۆمپانیاکە و بەشداربووەکانی لەم ڕێگەیەوە،

ئاسیا سێڵ یەکێک بوو لەو کۆمپانیا و کەسایەتیانەی کە بە ئامادەبوونی پاشای ئیسپانیا بەرز نرخێنران بۆ کارەکانیان لەسەر پاڵپشتی کردنی ملیۆنان پەنابەری سوریا کە بەهۆی شەڕەوە لە وڵاتەکەیان ئاوارە ببوون.

لەم ساڵانەی دوایدا و لە ساڵی 2017، ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ ڕێکخراوی ویکیمیدیای نێودەوڵەتی پرۆگرامی “ویکیپیدیا زیرۆ”یان بەردەست خست کە خزمەتگوزاریەکە لە ڕێگەی نێتوۆرکی ئاسیاوە 12 ملیۆن عێراقی دەتوانن خزمەتگوزاری ویکیپیدیا بەدەست بهێنن بە خۆرایی و بە بێ پڕکردنەوەی هیچ باڵانسێکی ئینتەرنێت تا بتوانن سود ببینن لە گەورەترین ئینسیکلۆپیدیای جیهان.

کازم ساهیر باڵیۆزی ئاسیا سێڵ

چۆن ببیت بە بەشداربووی ئاسیا سێڵ؟

ئەگەر دەتەوێت ببیت بە بەشداربوو لە ئاسیا سێڵ و سود ببینیت لە پەیوەندی کردن و ئینتەرنێت لە ڕێگەی سیم کاردەوە، دەتوانیت سەردانی نزیکترین بنکەی کۆمپانیاکە بکەیت و تەنیا بە 3،000 دینار ببیت بە خاوەنی ژمارەی خۆت، دواتر لە ڕێگای جزدانی ئەلکترۆنی یاخود هەر جێگایەکی نزیک لە خۆت هەر کات بتەوێت هەژمارەکەت پڕبکەیتەوە و سودمەند بیت لە پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت، جێگای ئاماژەیە کە بێجگە لە پەیوەندیکردن ، ئاسیا سێڵ خزمەتگوزاری جزدانی ئەلکترۆنی ‘ئاسیا حەواڵە‘ و ئۆفەری هێڵی ئینتەرنێت بەردەست دەخات بۆ بەژداربووەکانی.

هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە ئاسیا سێڵ

کۆمپانیاکە دوو جۆری سەرەکی لە هێڵی پەیوەندیکردن بەردەست دەخات کە هەر یەک لە پۆست پەید (پارەدانی دواتر) و پریپەید (پارەدانی پێشەکییە)

پریپەید :

 هێڵی پریەپیدی ئاسیا سێڵ کە زۆرترین بەکار‌هێنەران ئەم جۆرە بەکار دەهێنن چەند جۆرێکی بچوکتری لێ دەبێتەوە و پێویستە پێشەکی پارە داخڵ بکەیت لەسەر هێڵەکەت بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندی بکەیت بە بەشداربووانی ترەوە.

پۆست پەید :

ئەم جۆرەیان بە پێچەوانەی پریپەیدەوە، لە مانگێکدا یەکەکانت بەکار دەهێنیت بۆ پەیوەندیکردن و دواتر لە کۆتایی مانگدا چەندت خەرج کردووە لە بنکەی ئاسیا سێڵ پارەکەی دەدەیت.

چۆن هێڵەکەت بگۆڕیت لە جۆرێک بۆ جۆرێکی تر؟

پریپەید بۆ پۆست پەید :

سەردانی بنکەی ئاسیا سێڵ بکە لەگەڵ ناسنامەی خۆت، کاردی نیشتەجێ بوون و دوو وێنە، بەڵام بۆ کەسانی بیانیی پێویستە پاسپۆرتیان پێ بێت.

پۆست پەید بۆ پریپەید :

سەردانی بنکەی ئاسیا سێڵ بکە ( لە نێوان 24 بۆ 26 لە مانگەکەدا ) لەگەڵ ناسنامەی خۆت، کاردی نیشتەجێ بوون و دوو وێنە، بەڵام بۆ کەسانی بیانیی پێویستە پاسپۆرتیان پێ بێت.

جۆرەکانی تری هێڵی پریپەید :

  • ڕۆژێک لەسەر تۆ ڕۆژێک لەسەر ئێمە
  • هێڵی پریپەید (چرکەکانی بازرگانی)
  • هێڵی گەنجان
  • هێڵی ئەڵماس
  • هێڵی چینی
  • هیڵی هندی
  • هێڵی تورکی

خزمەتگوزاریەکانی تر

خزمەتگوزاری فەیسبووک بە خۆرایی :

خزمەتگوزاری فەیسبوک لەلایەن ئاسیاسێڵەوە دانراوە تا بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بتوانن بەردەوام لە پەیوەندیدابن بە بێ هیچ بەرامبەرێک لە ڕێگەی بەشداربوون لە تۆڕی ئاسیا.

خزمەتگوزاری “باڵانسەکەم” :

ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم جار لە عێراقدا، خزمەتگوزاری باڵانسەکەم بەردەست دەخات بۆ بەشداربووان کە لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانیت نرخی دواین نامە یاخود پەیوەندیت بزانیت دوای هەر پەیوەندیەک و هەروەها باڵانسی ماوە لە هێڵەکەدا، بۆ بەشدار بوون لەم خزمەتگوزارییە 1 بنێرە بۆ 3029، نرخی هەر کورتە نامەیەک کە دوای پەیوەندی یاخود ئێس ئێم ئێس پێت دەگات بریتیە لە 21 دیناری عێراقی، بۆ وەستانی خزمەتگوزاریەکە 0 بنێرە بۆ 3029.

خزمەتگوزاری باڵانسەکەم

خزمەتگوزاری پەیوەندی نێودەوڵەتی:

لە ڕێگای ئاسیا سێڵەوە دەتوانیت بۆ نزیکی سەرجەم وڵاتی دنیا پەیوەندی بکەیت بە نرخێک کە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت، نرخی پەیوەندی کردن بۆ خولەکێک لە نێودەوڵەتی لە 420 دینارەوە دەست پێدەکات و بە گشتی تا 5000 دینار.

خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆیی:

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بەکارهێنانی هێڵی 3G پەیوەندی ڤیدیۆییە، دوو بەکارهێنەری ئاسیا سێڵ دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆیی بکەن ئەگەر هەردووکیان سیم کاردەکەیان  3G بێت و نرخی هەر چرکەیەک 3 دیناری عێراقیە.

خزمەتگوزاری بین کۆنێکت (بین سپۆرت):

لە ڕێگەی بەشداربوون لە ئاسیا دەتوانیت بینەری سەرجەم یاریەکان بیت کە لە کەناڵی بین سپۆرت پەخش دەکرێت، نرخی بەشداری کردنی ڕۆژانە 6،000 دینار و مانگانە 14،500 و ساڵانە 145،000 دیناری عێراقیە.

یەکەی تیک تۆک :

بۆ یەکەم جار لە عێراقدا، ئاسیا خزمەتگوزاری تیک تۆک بەردەست دەخات بۆ بەکارهێنەران بە بڕە پارەیەکی کەم،،کە نرخی بەشداری کردنی ڕۆژانە 750 دینار و هەفتانە 2،500 و مانگانە 7،000 دیناری عێراقیە ، بۆ بەشداری کردن پەیوەندی بکە بە *299#

یاری بکە و بیبەرەوە:

لە ئاسیا سێڵەوە دەتوانیت یاری بکەیت و بیبەیتەوە، بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان چانسی ئەوەت دەبێت کە هەفتانە براوەی 10،000،000 دە ملیۆن دیناری عێراقی یان ڕۆژانە 1،000،000 یەک ملیۆن ببەیتەوە، بۆ بەشداری کردن بە زمانی کوردی 9 بنێرە بۆ 4300، بە وەڵامدانەوەی پرسیاری زیاتر چانست باشتر دەبێت کە یەکێک بیت لە براوەکان، بەڵام نرخی هەر کورتەنامەیەک 1،200 دیناری عێراقیە.

یاری بکە و بیبەرەوە

خزمەتگوزاری 350 :

خزمەتگوزاری 350 یەکێکی ترە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیاکە کە بۆ هەر چەند هێڵێک جیاواز دەبێت، لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەوە دەتوانیت بزانیت کە باشترین ئۆفەرەکانی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە لە پەیوەندیکردن و کورتە نامە و ئینتەرنێت تایبەت بە هێڵەکەت کامانەن و باشترین و گونجاوترینیان هەڵبژێریت، ئەم خزمەتگوزاریە تەنیا بۆ هێڵی پریپەید دەبێت و دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە بیزانیت :

  • پەیوەندی بە  *350#
  • ناردنی کورتەنامەی بەتاڵ بۆ 350
  • بەرنامەی ئاسیا سێڵ
  • سەردانی بنکەکانی کۆمپانیا
  • پەیوەندی کردن بە ڕاژەی بەشداربووان 111
  • سەردانی ماڵپەڕ

خزمەتگوزاری میلۆدی:

لە ڕێگەی میلۆدیەوە دەتوانیت گۆرانی دڵخوازی خۆت دابنێیت تا وا بکەیت کەسێک کە پەیوەندیت پێوە دەکات گوێگری بێت ، دەتوانیت بەشداری بکەیت لەم خزمەتگوزاریە لە ڕێگای پەیوەندی بە 300 و نرخی بەشداری مانگانە 1،000 دینارە.

خزمەتگوزاری سوپاس:

بەشداربووان لە کاتی نەمانی باڵانسی پێویست دەتوانن بەردەوام بن لە پەیوەندی لە ڕێگای خزمەتگوزاری سوپاس، ئەم خزمەتگوزاریە بۆ هەموو هێڵەکانی پریپەید بەردەستە بە مەرجێک بۆ ماوەی 5 مانگ زیاتر بێت کە هێڵی ئاسیا بەکار دەهێنیت و دەتوانیت لەم ڕێگەیەوە بڕێک باڵانس وەرگریت تا پڕکردنەوەی باڵانسەکەت و دواتر لێت وەردەگیرێتەوە.

چالاکیەکانی ئاسیا سێڵ

کەمپینی بەخشینی خوێن:

ئاسیا هاوکاری ئەم پرۆژەیە دەکات و لە ڕێگەی ڕیکلام و خوێن بەخشینەوە و هەروەها بە هاوکاری هونەرمەندی بەناوبانگ کازم ساهیر کە باڵیۆزی ئاسیاسێڵە لە ساڵی 2015 ەوە.

ژینگەیەکی سەوز:

یەکێک لە گەورەترین چالاکیەکانی کۆمپانیاکە بریتی بوو لە چاندنی 5،000 دار لە هەڵەبجە، هەروەها پشتگیری ژینگە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر.

خێرخوازی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە:

ئەنجامدانی کۆنسێرتی گەورەی خێرخوازی تا داهاتەکەی ببەخشێت بە نەخۆشانی شێرپەنجە.

هەولێر پایتەختی گەشتیاری عەرەب 2014:

کۆمپانیاکە یەکێک بوو لە بەشداربووان و سپۆنسەری ڕێوڕەسمی دیاریکردنی شاری هەولێر وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەب،،ئامانجی کۆمپانیاکە زیاد بوونی گەشتیار بوو لە کوردستان و عێراق.

پشتگیری پۆلیسی هاتوچۆ :

یەکێکی تر لە چالاکیەکانی کۆمپانیاکە بەخشینی 55 کابینە بوو بە هاتوچۆی موسڵ بۆ باشتر بەڕێکردنی کارەکانیان.

دەرەنجام

ئاسیا سێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای پەیوەندیکردن لە عێراقدا توانی جێگای خۆی لە وڵاتەکەدا بکاتەوە و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکان لە ناوچەکەدا، هەروەها لەپاڵ کارکردن لە بواری پەیوەندی و ئینتەرنێت خاوەنی چەندین پرۆژەی تری بازرگانی و خێرخوازییە و بەردەوام لە زۆربەی چالاکیەکاندا بەشدارە، لە ساڵی 2007 بۆ ماوەی 15 ساڵی تر نوێکردنەوەی بۆ کرا بۆ بەردەوام بوون لە پیشەسازیەکەدا

.

ئاسیا سێڵ چییە؟

ئاسیا سێڵ یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندیکردنە لە عێراقدا کە لە ساڵی 1999 دامەزراوە و لە ئێستادا زیاتر لە 14 ملیۆن بەشدار بووی هەیە.

خزمەتگوزاریەکانی ئاسیا سێڵ چین؟

ئاسیا سێڵ لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیایەکی گەورەی بواری پەیوەندیکردنە لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خزمەتگوزاری و خەڵاتی تایبەتی هەیە و بەشدارە لە چەندین پرۆژەی خێرخوازیدا لە کوردستان و عێراقدا.

چەند جۆر هێڵی پەیوەندی پێشکەش دەکات؟

کۆمپانیاکە چەندین جۆر هێڵی پەیوەندی پێشکەش دەکات کە بەناوبانگترینیان هەردوو هێڵی پۆست پەید و پری پەیدن.

چۆن ببم بە بەشداربوی ئاسیا سێڵ؟

دەتوانیت لە ڕێگەی بنکەکانی ئاسیا سێڵ ببیت بە خاوەنی سیم کارد و ژمارەی خۆت، دوابەدوای ئەوە دەتوانیت سودمەند بیت لە سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی ئاسیا سێڵ و هەروەها پەیوەندی بکەیت لە هێڵێکەوە بۆ هێڵێکی تر، خزمەتگوزاریەکی تری ئاسیا سێڵ بریتیە لە ئاسیا حەواڵە کە جزدانێکی ئەلکترۆنیە و دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.