گرەوی وەرزشی

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

گرەوی وەرزشی واتە دانانی پێشبینی خۆت لەسەر یاریەک یاخود چەند یاریەک و ڕوداوەکانی بتوانیت پۆینتێکی باش دیاری بکەیت و بڕی گرەوەکەت چەند هێندە بکەیت، گرەوی وەرزشی لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە و کۆمپانیاکانی دروستکردنی گرەو (bookmaker) بەردەوام پێشکەوتنی زیاتری پێدەدەن و بژاردەی زیاتر بەردەست دەخەن بۆ گرەوکاران و قومارکاران تا ڕکابەریەکی بەهێز لەنێوان خۆیاندا دروست بکەن، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستانیش چەندین ماڵپەڕی ئۆنلاینی گرەوکردن هەیە کە لە ڕێگەی جزدانی ئەلکترۆنیەکانی وەک ئاسیا حەواڵە و فاست پەی و هیتر پارە داخڵ دەکەیت و پارە ڕا دەکێشیت و دەتوانیت پێشبینی خۆت لەسەر سەرجەم خولەکان و یاریەکانی جیهان دابنێیت، لەم لاپەڕەیەدا بە کورتی باسی بەناوبانگترین خولەکان دەکەین کە دەتوانیت گرەوی لەسەر دابنێیت.

گرەوی تۆپی پێ

بەناوبانگترین وەرزشی جیهان کە ملیۆنان کەس گرەوی خۆیانی لەسەر دادەنێن بریتیە لە تۆپ پێ، هەوادارانی ئەم وەرزشە بەردەوام چاودێری دۆخی یانە و هەڵبژاردەی دڵخوازیان دەکەن و دەیانەوێت گرەوی خۆیان لەسەر ڕوداوەکانی یاریەکان دابنێن.

گرەوی خولی نایابی ئینگلیزی

خولی نایابی ئینگلیزی ‘پریمەر لیگ’ پڕ بینەرترین خولی تۆپی پێیە لە جیهاندا و هەموو ساڵێک زۆرترین یانە ڕکابەری بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دەکەن، لە ئێستادا مانچێستەر یونایتد بە هۆی چەند ساڵێکی سەرکەوتوو لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری سکۆتلەندی سێر ئەلێکس فێرگسۆن خاوەنی زۆرترین نازناوی خولەکەیە بە 20 جار و بە دوایدا ڕکابەرە مێژوویەکەی دێت کە لیڤەرپوڵە و خاوەنی 19 نازناوە، هەوادارانی ئەم خولە دەتوانن گرەوی خۆیان دابنێن لەسەر ماڵپەڕەکانی دروستکردنی گرەوی ئۆنلاین وەک بێت فیناڵ و چەندین پێشبینی دابنێن لەسەر ئەنجامی یاری، کۆرنەر، کارد، و چەندینی تر، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن گرەوی دەرەنجامەکان دابنێن لەسەر ئەوەی ئایا کێ دەبێت بە پاڵەوانی نازناوی خولەکە، ئەگەر دەزانیت تیمی دڵخوازت لە ساڵی داهاتوودا توانای هەیە نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی ‘ پریمەر لیگ ‘ بباتەوە ئەوا دەت٢وانیت لە سەرەتای وەرز گرەوەکەت دابنێیت.

خولی پلە یەکی ئیسپانی

بێگومان دەزانین کە هاندەرانی هەردوو زلهێزەکەی ئیسپانیا : ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە زۆرترینن لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو خولەی کە هەر ماوەیەک یەکێکیان بەتەواوی داگیری دەکەن و ئەنجامی سەرسوڕهێنەری تێدا تۆمار دەکەن، لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە بەهێزی گەڕاوەتەوە لە ژێر سەرپەرشتی یاریزانی پێشووی چاڤی هێرناندێز، ئەگەر تۆ هەواداری یەکێک لەم دوو یانەیەیت یاخود هەر یانەیەکی تری خولی ئیسپانی و ئارەزوی قازانج کردنت هەیە دەتوانیت گرەوی خۆت دابنێیت لەسەر یاریەکانیان و یاخود پێشبینی کردنی گۆڵکاران وەک ئەوەی بڵێیت لەم یاریەدا کەریم بنزیمە گۆڵ تۆمار دەکات، یاخود گرەوی دەرەنجام ‘outright’ دابنێیت و پێشبینی براوەی خولی ئیسپانیا ‘ لا لیگا’ بکەیت.

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی

ڕەنگە ئارەزووی یاریە بەهێزەکان بکەیت بە نمونە ڕوبەڕو بونەوەی لیڤەرپوڵ و بایەرن میونشن، یاخود خاوەنی زۆرترین جامی جیهانی بەڕازیل و ئەڵمانیا و وا هەست بکەیت بەڕازیل تۆڵەی خۆی دەکاتەوە، ئەوا دەتوانیت گرەوی خۆت دابنێیت لەسەر ئەنجامی یاریەکانی چوون و هاتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یاخود دەکرێت لە ئێستاوە پێشبینی بکەیت کە کێ دەبێت بە پاڵەوانی جامی جیهانی قەتەر 2022، هەموو ئەمانە بە ئاسانی پێشبینی خۆت دەتوانیت لە گرەوی وەرزشیدا دابنێیت.

گرەوی وەرزشەکانی تر

لە ئێستادا سەرجەم وەرزشەکانی جیهان گرەوی لەسەر دادەنرێت، وەک : تۆپی سەبەتە، تۆپی بالە، پێشبڕکێی ئەسپ، تۆپی دەست، تێنس و سەرجەم وەرزشەکانی تر، تەنانەت لە ئێستادا دەتوانیت پێشبینی خۆت دابنێیت بۆ ڕوداوە سیاسیەکان و هەڵبژاردنەکان لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و لە ڕێگەیەوە قازانجێکی زۆر بکەیت، بە تایبەت لەگەڵ هەبونی گازینۆی ئۆنلاین و ماڵپەڕەکانی گرەوی وەرزشی دەتوانیت لە ماڵەکەی خۆت و لە ڕێگەی مۆبایلەکەت یاخود لاپتۆپەکەت سەیری یاریەکان بکەیت و گرەوی خۆت دابنێیت، هەروەها بە پێی بارودۆخی یاریەکان گرەوی نوێ بکەیت و لە کاتێکدا دەزانیت کە تیمێک باشتر یاری دەکات ئەوا گرەوی ڕاستەوخۆ دابنێیت.

پرسیارە باوەکانی دەکرێن

Posted by

Leave a Reply