ڕۆلێت

ڕۆلێت یاریەکی گازینۆیە کە لە دوای وشەیەکی فەڕەنسی ناونراوە کە دەوترا ویلی بچوک ، لەم یاریەدا، یاریزانەکان دەتوانن دەست نیشان بکەن کە ئایا گرەو لەسەر تەنها ژمارەیەک دادەنێن، گروپێکی جیاواز لە ژمارەکان، ڕەنگەکانی ڕەش یان سور، ئایا ژمارەکە تاک دەبێت یان جوت، ئایا ژمارەکە لە بەرزەکان دەبێت (19 تا 36) یان لە نزمەکان دەبێت (1 تا 18).

بۆ ئاشکرا کردنی ژمارەی براوە، ئەو کەسەی بەرپرسیاریەکەی هەیە ویلەکە بە ئاڕاستەیەکدا دەخولێنێتەوە و تۆپەکەش بە ئاڕاستەکەی تردا، تۆپەکە هێواش دەبێتەوە و دەچێتە یەکێک لە خانەکانی ژمارەکان و دواتر ئەو کەسەی گرەوەکەی ڕاست بووە بردنەوە بەدەست دەهێنێت.

ڕۆلێت
ڕۆلێت

جۆرە باوەکانی ڕۆلێت

  1. ڕۆلێتی ئەوروپی

ڕۆلێتی ئەوروپی بەناوبانگترین یاری ڕۆلێتە کە دەکرێت لە جیهاندا، دەتوانیت گرەوەکانت دابنێیت لە ژمارە 1 بۆ 36 و هەروەها تەنیا یەک ژمارەی سفر 0 هەیە لە ویلەکەدا، کە وا دەکات چانسی بردنەوەت زیاتر بکات وەک لە یاری ڕۆلێتی ئەمریکی، لە هەموو یاریەکانی ڕۆلێتدا ئەگەری بردنەوە بە پێی گرەوەکەت دەگۆڕێت، بۆ نموونە گرەو دانان لەسەر ژمارەیەک ئەگەری کەمتری بردنەوەی هەیە وەک لەسەر ڕەنگەکان، بەڵام لە کاتی بردنەوەی ژمارەکەدا بڕی براوە زۆر زیاترە وەک لە ڕەنگەکان.

ژمارەکانی ڕۆلێتی ئەوروپی
ژمارەکانی ڕۆلێتی ئەوروپی
  • ڕۆلێتی ئەمریکی

لە ڕۆلێتی ئەمریکیدا ئەگەری بردنەوە بەشێوەیەکی کەم کەمتر دەبێتەوە وەک لە ڕۆلێتی ئەوروپی، چونکە لە جۆرە ئەمریکیەکەدا دوو خانەی ژمارە سفر هەیە کە بریتین لە (0) و (00)، هەروەها بڕی بردنەوە بۆ خاوەن جێگاکە بەم هۆکارە زیاتر دەبێت لە ڕۆلێتەکەدا کە دەگاتە بڕی (5.26%) لە کاتێکدا لە جۆرە ئەوروپیەکەدا تەنیا (2.70%) .

ژمارەکانی ڕۆلێتی ئەمریکی
ژمارەکانی ڕۆلێتی ئەمریکی
  • ڕۆلێتی فەڕەنسی

ڕۆلێتی فەڕەنسی بە شاژنی یاریەکانی گازینۆ دادەنرێت چونکە یەکێکە لە کۆنترین یاریەکانی گازینۆ لە جیهاندا، لە ڕۆلێتی فەڕەنسیدا تەنیا یەک خانەی ژمارە سفر هەیە (0) وەک ڕۆلێتی ئەوروپی، دەتوانیت ئەم دوو جۆرەی بەتەواوی بەراوردی یەک بکەیت بەڵام لە جۆرە فەڕەنسیەکەدا بژاردەی کەمتر هەیە بۆ یاریکردن، لەگەڵ ئەوەشدا، چانسی بردنەوە لە ڕۆلێتی فەڕەنسی هاوشێوەیە لەگەڵ ڕۆلێتی ئەوروپی.

جۆرەکانی گرەوی ڕۆلێت

لە یاری ڕۆلێتدا چەندین جۆر لە گرەو هەن، کە بەشێوەیەکی گشتی جیا دەکرێنەوە بە دوو جۆر ، گرەوی ناوەوە و گرەوی دەرەوە:

گرەوی ناوەوە:

ئەم جۆرە زۆر ئاشکرایە، هەموو ئەوەی دەیکەیت چیپەکەت دادەنێیت لەسەر ئەو ژمارە یان ژمارانەی دەتەوێت:

گرەوی دابەش:

چیپەکە دادەنێیت لە نێوان دوو ژمارە، ئینجا هێڵی ئاسۆی بێت یان ستونی

گرەوی ستریت (شەقام):

لێرەدا چیپەکە دادەنێیت لەسەر هەر هێڵێکی ئاسۆیی دیاریکراو، بە زۆری 3 ژمارە هەڵدەبژێردرێت.

گرەوی کۆرنەر:

چیپەکەت لە سوچی هەر چوار ژمارەیەک دابنێ، ئەو کات هەر 4 ژمارەکە هەژمار دەکرێت.

گرەوی هێڵ :

ئەم گرەوە دادەنێیت بە دانانی چیپ لەسەر بەیەک گەیشتنی دوو هێڵی ئاسۆیی، 6 ژمارە هەژمار دەبێت.

گرەوی دەرەوە:

گرەوی هێڵی ستونی:

ئەم گرەوە دادەنرێت لەسەر ئەو جێگایانەی نوسراوە “2 to 1” لە کۆتایی هێڵەکان، تیایدا 12 ژمارە هەڵدەبژێردێت.

گرەوی دەرزەن:

لەمەدا چیپەکە دادەنێیت لەسەر ئەو سێ بۆکسەی هەیە کە نوسراوەن “1st 12” ، “2nd 12” یان “3rd 12” و ئەو 12 ژمارەیەی سەرەوە هەڵدەبژێردرێت.

سور / ڕەش:

لێرەدا چیپەکە لەسەر هەر یەکێک لە ڕەنگەکانی ڕەش یان سور دادەنێیت و لە ناویاندا 18 ژمارە هەڵدەبژێردرێت، 0 بەشێک نییە لەم گرەوە

تاک / جوت :

لەمەدا چیپەکە دەخەیتە سەر یەکێک لە تاک یان جوت و 18 ژمارە دەبێت، 0 بەشێک نابێت لەم گرەوانە.

1 بۆ 18 یان 19 بۆ 36:

لێرەدا گرەو دادەنێیت لەسەر 18 ژمارە نزمەکە یان بەرزەکە، 0 هیچ کاتێک بەشێک نییە لەم گرەوە.

زانیاری و ستراتیژی ڕۆلێت

باشترین گرەوەکان لە ڕۆلێت:

گرەو دانان لەسەر سور یان ڕەش

گرەو دانان لەسەر ژمارە تاکەکان یاخود ژمارە جوتەکان

گرەو دانان لەسەر ژمارەکانی نزم یاخود بەرز

ئەمانە باشترین گرەوەکانن لە ڕۆلێتدا و ئەگەری بردنەوەیان زۆر زیاترە، بەڵام بڕی بردنەوەکەی بەدەستی دەهێنیت کەمترە و تەنیا دوو هێندەی گرەوەکەت دەبێت، واتە ئەگەر بە 10$ گرەو دابنێیت لە کاتی بردنەوەدا 20$ دەبەیتەوە.

باشترین زانیاری و تاکتیکەکانی ڕۆلێت

ئەگەر سەرخۆشیت یان توڕەیت یاری مەکە

تەنیا ئەوکاتانە یاری بکە کە توانای دۆڕاندنی پارەت هەیە

بە بودجەکەی خۆت بمێنەرەوە و هیچ کات زیادەڕەوی مەکە

هەمیشە هەوڵ بدە یاری لەسەر یاریە ڕاستەوخۆکان بکە

جۆری ڕۆلێتی ئەوروپی باشترین ئەگەر و بڕی بردنەوەی هەیە

گرەو لەسەر گرەوەکانی دەرەوە باشتر و ئاسانترن.

ستراتیژیەکانی ڕۆلێت:

لە سەرەتادا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین، هیچ ستراتیژیەک نییە کە گرەنتی بردنەوەی دڵنیایی بدات، یاریەکان وا دروستکراون کە ئەگەر ستراتیژیەکی تەواو هەبێت ئەوا کۆمپانیاکان و گازینۆکان بە ئاسانی مایەپوچ دەبن و هەر لەبەر ئەم هۆکارانە هیچ ستراتیژیەک ناتوانێت شکستی تەواوی بە گازینۆکە بهێنێت و گرەنتی بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا، لە جیهاندا بە پێی ئەزمونی یاریکردن هەندێک ستراتیژی گەشەی پێدراوە تا هەلی بردنەوەت لە هەندێ کاتدا و لە مەودای دووردا باشتر بکەن.

ڕۆلێت
ڕۆلێت
سیستەمی مارتینگەیڵ:

ستراتیژی مارتیگەیڵ یاخود سیستەمی مارتینگەیڵ لەسەر بنەمای دوو هێندە کردنی گرەوەکەتە لە کاتی دۆڕاندن، یەکێکە لەو بنەما کۆنانەی کە زۆر کاری پێکراوە، کار لەسەر ئەوە دەکات کە لە دوای هەموو دۆڕاندنێک گرەوەکەت دوو هێندە بکەیت، بۆ نموونە ، ئەگەر گرەوت کردبوو بە 10$ و دۆڕایت، قۆناغی دوای ئەو گرەوەکە بکە بە 20$، دواتر ئەگەر هەر دۆڕایت بیکە بە 40$ ! ئەم شێوازە زۆر مەترسیدارە و لە ئێستادا یاریزانە بە ئەزمونەکان بەکاری ناهێنن لەبەر ئەوەی ڕەنگە بە ئاسانی مایە پوچ بیت.

سیستەمی پارۆڵ یاخود پێچەوانەی مارتینگەیڵ:

ئەم جۆرە ستراتیژیە بە پێچەوانەی مارتینگەیڵ کاردەکات، ئەم ستراتیژیە پێت دەڵێت کە گرەوەکەت دوو هێندە بکە تەنیا لە کاتی بردنەوە، واتە ئەگەر گرەوت کرد بە 10$ و بردتەوە، گرەوی داهاتوو بکە بە 20$. ڕەنگە ئەمەیان مەترسی کەمتر بێت وەک لە مارتینگەیڵ و وا بیر بکەیتەوە کە تەنیا یاری بە پارەی گازینۆکە دەکەیت،

ستراتیژی فابیۆناچی:

سیستەمی فابۆناچی لە سەر بنەمای ژمارەکانی فابیۆناچیە کە بریتیە لە ڕیزبەندیەک لە کۆی دوو ژمارەی پێش خۆی (1-1-2-3-5-8-13-21-34-55-89)، ئەم سیستەمە دەڵێت گرەوەکەت بە پێی ژمارەکانی فابیۆناچی زیاد بکە تا دەیبەیتەوە، کە بردتەوە دوو هەنگاو لە ژمارەکان وەرەوە دواوە، لە فابیۆناچی هەموو ژمارەیەک یەکسانە بە کۆی دوو ژمارە پێش خۆی، بۆ نموونە وا دابنێ تۆ یەکەم گرەوت بە 1$ دەکەیت و 4 جار لەسەر یەک دۆڕاویت بە پێی فابیۆناچی واتە : (1$ + 1$ + 2$ + 3$ = 7$) واتە لێرەدا تۆ 7$ دۆڕاویت و دەچیتە سەر ژمارەی دواتری فابیۆناچی بە 5$ گرەو دەکەیت و دەیبەیتەوە، لەو کاتەدا تۆ 10$ بردۆتەوە کە 5 ی گرەوەکەی خۆت و 5ی بردنەوەیە، فابیۆناچی دەڵێت لەو کاتەدا بۆ گرەوی داهاتوو دوو هەنگاو وەرەوە دواوە و بە 2$ گرەوەکەت دابنێ، ستراتیژی فابیۆناچی مەترسی زۆر کەمترە بەڵام مەترسی کەمیش واتە بردنەوەی کەم، لەگەڵ ئەوەشدا بیرت بێت کە لە ڕۆلێتی ئەوروپی 2.7% بۆ خاوەن جێگا سودی هەیە و 5.3% لە ڕۆلێتی ئەمریکیدا و هیچ ستراتیژی و پلانێکیش ناتوانێت شکست بەو سودە بهێنێت.

ستراتیژی جەیمس بۆند:

ئەم سیستەمە کاردەکات لەسەر دابەشکردنی بڕی گرەوەکەت بەسەر چەند بژاردەیەکدا، بۆ نمونە تۆ بە 200$ گرەو دادەنێت، دەچیت 140$ دەکەیتە سەر ژمارە بەرزەکان 19-36، 50$ دەکەیتە سەر هێڵێکی 6 ژمارەیی و 10$ بۆ سەر خانەی 0. لەم سیستەمەدا وا دەکات گرەوەکەت دابەشکردبێت بەسەر چەند بژاردەیەکدا تا ئەگەری بردنەوەت زیاد بکەیت، بەڵام هەمیشە بیرت بێت کە هیچ ستراتیژیەک بەتەواوی کارناکات لەسەر یاریەکە و ڕەنگە چەندین جار بدۆڕێیت.

ڕۆلێت لە کوردستان و عێراق:

دوا بەدوای زیاد بوونی گازینۆکانی ئۆنلاین، یاریەکانی گازینۆ و ڕۆلێت بەتایبەت دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە یاریبکەیت لە هەر شوێنێک و هەر کاتێک، لە هەرێمی کوردستاندا هیچ گازینۆیەک بە یاسا ڕێکنەخراوە و زۆر کات باسی قەدەغەی قومارکردن دەکرێت، بەڵام بە هەبوونی گازینۆکانی ئۆنلاین لە ئێستادا پێویست ناکات لە جێگای خۆت بجوڵێیت و تەنیا بە خۆ تۆمارکردن لە گازینۆکە دەتوانیت پارە داخڵبکەیت و دەست بکەیت بە یاریکردن لە گازینۆی دڵخوازی خۆت، بێگومان ئەوەشت لە یاد بێت کە گازینۆیەک هەڵبژێریت متمانە پێکراو بێت و خاوەنی ڕێگەپێدان بێت لە لایەن ڕێکخراوی باوەڕپێکراو.

باشترین گازینۆکانی ئۆنلاین:

ئەگەر دەتەوێت دەست بکەیت بە یاریکردن ، ئێمە باشترین گازینۆی ئۆنلاینت بۆ پێشنیار دەکەین ،   بێت فیناڵ  Betfinal یەکێکە لە باشترین ماڵپەڕەکانی گازینۆی ئۆنلاین و گرەوی وەرزشی کە خزمەتگوزاری بەرچاو پێشکەش دەکات، بێت فیناڵ لە کاتی خۆ تۆمارکردن بۆنسی بەخێرهاتنت پێشکەش دەکات و چەندین بۆنسی تری هەیە بۆ یاریزانەکانی تا بەردەوام بن لەگەڵیاندا، هەروەها بەشی خزمەتگوزاری گونجاوی هەیە تا یاریزانان لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک و پرسیارێک پەیوەندی پێوە بکەن.