پۆکەر

پۆکەر یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریەکانی گازینۆ کە بەتایبەت لە سەدەی بیستەمدا زۆر بڵاوبۆوە، پێشتر بۆ ئەم یارییە پێویست بوو گەشت بکەیت بۆ جێگا بەناوبانگەکانی قومارکردنی وەک لاس ڤێگاس، بەڵام لەگەڵ بەرەو پێش چونی زیاتری تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی ئینتەرنێت کار ئاسانی کرا کە لە هەر جێگایەک بیت و هەر کاتێک بیت بتوانیت یاریەکانی گازینۆ بکەیت، لە ئێستادا چەندین یاریزانی پرۆفیشناڵی بەناوبانگ و پاڵەوانێتی ملیۆنان دۆلاری هەیە بۆ یاری پۆکەر، لە یاری پۆکەردا بە شێوەیەکی گشتی 9 یاریزان و دابەشکارەکە یاری دەکەن، ئەو کەسەی کە باشترین ڕیزبەندی دەستی هەبێت بە گوێرەی جۆری یاریەکە، قۆناغەکە و بڕە پارەیەک کە دانراوە بۆ قۆناغەکە دەباتەوە.

پۆکەر
پۆکەر

پۆکەر لە کوردستان

لە هەرێمی کوردستاندا هیچ یاسایەکی تایبەت نییە بە یاریکردنی گازینۆکان، بە پێی یاسایەکی عێراقی قومارکردن قەدەغەیە و سزای لەسەرە، بەڵام لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم پیشەسازی و یاریە پەرەی سەندووە و لە هەرێمی کوردستاندا گازینۆ دەبینرێت کە بە ئازادی یاری تێدا دەکرێت، هەروەها لە ئێستادا گازینۆکانی ئۆنلاین جێگایەکی باش و کارێکی ئاسانترن و دەتوانیت یاریان تێدابکەیت، دەتوانیت لە هەر جێگایەک بیت گازینۆی ئۆنلاین بکەیتەوە بەتایبەت بە مۆبایل یاخود تابلێت و هەروەها پۆکەری ڕاستەوخۆ بکەیت، کە لە ستۆدیۆی تایبەت یاخود گازینۆی ڕاستیەوە بە چەندین کامێرا پەخش دەکرێت، لە ئێستادا لە کوردستاندا کەسانی هەواداری ئەم یاریانە یاری پۆکەر و جۆرەکانی تری گازینۆ دەکەن لە جێگا تایبەت و گازینۆکانی ئۆنلاین.

شێوازەکانی یاریکردن

یاریەکانی جۆری “ستەد” یاریزانەکان چەند کاردێکیان پێ دەدرێت (بە زۆری لە نێوان 5 بۆ 7 کارد) و پێویستە ئەم کاردانە بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی باشترین دەستی یاریکردن

یاریەکانی جۆری “درەو” یاریزانەکان دەتوانن هەندێک لە کاردەکانیان بگۆڕن (بە گشتی تا 3 کارد) بۆ دروستکردنی دەستێکی باشتر

یاریەکانی جۆری “کۆمیونیتی یاخود کۆمەڵ” یاریزانەکان کاردیان پێ دەدرێت کە کە ژمارەکەی دیار نییە (کاردی تایبەت بە خۆیان) دواتر لەگەڵ کاردی کۆمەڵ هەوڵ دەدەن باشترین دەست دروست بکەن، بۆیە پێی دەوترێت کۆمەڵ یاخود کۆمیونیتی چونکە سەرجەم یاریزانەکان دەتوانن کاردەکانی کە لە ناوەڕاستی مێزەکە هەیە بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی دەستەکانیان و بەرزترین ڕیزبەندی دەیباتەوە.

جۆرە بەناوبانگەکانی یاری پۆکەر

لەم یاریەی گازینۆدا چەند جۆرێکی بەناوبانگ هەن کە بە وردەکاری لە خوارەوە باسیان دەکەین:

تەکساس هۆڵدم

بەناوبانگترین جۆری ئەم یاریەیە، لە پاڵەوانێتی جیهانی پۆکەردا دەکرێت و یەکێکە لە یاریەکانی جۆری کۆمیونیتی یاخود کۆمەڵ. لە تەکساس هۆڵدم یاریزانەکان هەر یەکەی دوو کاردیان پێ دەدرێت و دواتر لە چوار قۆناغ پێکدێت، قۆناغی یەکەم کاردەکان دەدرێت بە یاریزانەکان، قۆناغی دووەم 3 کاردی کۆمەڵ دادەنرێ ، قۆناغی سێیەم کاردی چوارەمی کۆمەڵ دادەنرێت، لە دواین قۆناغدا کاردی پێنجەم دەدرێت، لە دوای ئەمە دەبێت یاریزانەکان کاردەکان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی باشترین دەست دروست بکەن و ئەو دەستەی ڕیزبەندیەکەی بەرزتر بێت دەیباتەوە.

تەکساس هۆڵدم پۆکەر
تەکساس هۆڵدم پۆکەر

ئۆماها

ئۆماها جۆرێکی ترە لە هۆڵدم بەڵام بە هەمان شێواز نییە چونکە هەر یاریزانێک 4 کاردی پێ دەدرێت و ڕاستەوخۆش هەر 5 کاردی کۆمیونیتی یان کۆمەڵ دەبینرێت و دادەنرێت. هەر یاریزانێک دەتوانێت باشترین دەست بۆ خۆی دروست بکات لە 2 کارد لە کاردەکانی خۆیی و 3 کارد لە کاردەکانی کۆمەڵ کە دانراون.

7-کارد ستەد

هەر یاریزانێک 7 کاردی پێ دەدرێت کە سیانیان یاریزانەکانی تر نایبینن و چواریان ئاشکرایە، یاریزانەکە پێویستە باشترین دەست دروست بکات بە بەکارهێنانی تەنیا 5 کارد لەو 7 کاردە.

5-کارد درەو

هەموو یاریزانێک 5 کاردی پێ دەدرێت، بەڵام لە قۆناغی سەرەتایی یاریەکە هەر یاریزانێک دەتوانێت تا 3 کارد بگۆڕێت.

ستراتیژیەکانی پۆکەر

–        دەستی کەمتر یاری بکە و بەڵام بە متمانەوە :

لە یاری پۆکەردا ئەگەر بڕیار بێت هەموو دەستەکان بەردەوام بیت بە دڵنیاییەوە ئەگەری دۆڕانت زیاترە، چونکە هەندێ دەستت دەبێت کە شایەنی ئەوە نییە یاری بکەیت لەسەری و دەتوانیت بکشێیتەوە “فۆڵد”، هەر بۆیە یەکێک لە ستراتیژیەکانی پۆکەر ئەوەیە کە هەموو دەستێک بەردەوام نەبیت، هەروەها لە حاڵەتی بەردەوام بوونی هەندێ دەستەکان، بە متمانەی تەواو یاری بکە، بۆ نموونە کاتێک تۆ دەتەوێت پارەکە زیاد بکەیت یاریزانەکانی بەرامبەرت نازانن کە تۆ چیت لەدەستایە ئایا دەستەکەت بەهێزترە یان نا! بۆیە بە متمانەی تەواو کردارەکان بکە.

–        ئەو یاریانەی دەستەکەت بەهێزە خێرا یاری بکە:

لە کاتی هەبوونی دەستێکی بەهێزدا، پێویستە خێراتر بیت بۆ ئەوەی بتوانیت پارەیەکی زیاتر ببەیتەوە، خێرا یاریکردن وا دەکات یاریزانانی تریش بترسن لە دستەکەت و ئەو دڵنیایی و متمانە زۆرەی بەدەستەکەت هەتە، هەر بۆیە یاریکردنی خێرا وا دەکات سامی خۆت هەبێت لەسەر مێزی پۆکەر

–        ستراتیژی هەڵخەڵەتاندن “بلەفین”:

زۆربەی یاریزانەکانی پۆکەر ئەم ستراتیژیە بەکاردەهێنن، کە بریتیە لە بەرزکردنەوەی پارەکەت یان بەردەوام بوون لە قۆناغەکاندا تا یاریزانەکانی تر وا بزانن دەستەکەت بەهێزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ستراتیژییە نابێت هەموو جارێک بەکاریبهێنیت چونکە زۆربەی یاریزانەکان دەیزانن و ڕەنگە هەندێ جار ببێتە هۆی دۆڕاندنت، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە ستراتیژیە بەهێزەکان و لە کۆنەوە بەکار دێت لەلایەن یاریزانەکانی پۆکەر.

–        بکشێرەوە ئەگەر دڵنیا نەبویت:

فۆڵد یاخود کشانەوە، ڕەنگە وا بکات کە نەهێڵێت بە خێرایی پارەیەکی زۆر بدۆڕێنیت، لە یاری پۆکەردا ئەگەر هەر بەردەوام کۆڵ بکەیت و بەردەوام بیت لە قۆناغەکان ڕەنگە ببێتە هۆی دۆڕاندێکی زۆرت بە خێرایی، هەرچەندە کشانەوە هەندێ جار ڕەنگە ناخۆش بێت چونکە هێشتا دەستی یاریزانەکانی ترت نەبینیوە، بەڵام باشترین شت ئەوەیە کە لە کاتێکدا دڵنیا نیت لە دەستەکەی خۆت، ئەوکاتە فۆڵد بکەیت و دەتوانیت دوای هەموو کشانەوەیەکیش تێبینی دەستی یاریزانەکانی تر بکەیت تا بتوانیت وەکو توێژینەوەیەک بێت بۆت ئایا هەڵەت کردووە یاخود بڕیارێکی ڕاستت داوە.

–        تەنها یاری بکە ئەگەر حەزت لە یاریەکەیە:

پۆکەر یاریەکی چێژ بەخشە و ڕەنگە ببێتە هۆی هەبوونی ئەزمونێکی خۆشی یاریکردن، بەڵام ئەگەر لە کاتی یاریکردندا هەستت بە هیلاکی و بێتاقەتی یان توڕەی کرد وا باشترە بچیتە دەرەوە لە یاریەکە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دۆڕاندنی زۆری پارەکەت، لە یاریکردندا دەکرێت لەو کاتانەی کە دڵت خۆشە بتوانیت پارەی زیاتر ببەیتەوە و یاری باشتر بکەیت.

لە کۆتاییشدا ، پۆکەر وەکو هەر یەکێک لە یاریەکانی تر پێویستی بە زانیاری هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە شانسە، بەڵام پێویستە لە سەرەتاوە بە خۆرایی یاریبکەیت تا یاساکان و شێوازەکانی یاریەکە فێر دەبیت دواتر دەکرێت قوماری ڕاستی بکەیت.

ڕیزبەندی دەستی پۆکەر

1.    فلەشی ڕۆیاڵ :

A, K, Q, J, 10 هەمووییان لە هەمان جۆر و ڕەنگ.

2.    فلەشی بەدوای یەک :

پێنج کاردی یەک لەدوای یەک، هەموویان لە هەمان جۆر و ڕەنگ.

3.    چوار دانە لە یەک جۆر:

چوار کارد کە هەموویان هەمان ژمارە بن.

4.    فول هاوس :

سێ کاردی هەمان ژمارە و پێڕیکی دوو کاردی.

5.    فلەش :

هەر پێنج کاردێک لە هەمان جۆر و ڕەنگ، بەبێ ئەوەی دوا بەدوای یەک بن.

6.    بە دوای یەک :

پێنج کاردی دوا بەدوای یەک، بەڵام هەمان جۆر و ڕەنگ نەبن.

7.    سێ کارد لە هەمان جۆر :

سێ کارد کە هەمان ژمارەیان هەبێت.

8.    دوو پێڕ :

دوو پێڕی دوو کاردی جیاواز.

9.    پێڕ :

دوو کارد لە هەمان ژمارە.

10. کاردی بەرز :

کاتێک هیچ یەکێک لەو دەستانەی سەرەوە نەبوو، براوەی دەستەکە بەرزترین کاردەکانن.

ڕیزبەندی دەستی پۆکەر
ڕیزبەندی دەستی پۆکەر

چۆن یاری پۆکەر بکەیت و کام جۆر بکەیت بە ئۆنلاین؟

ئەگەر دەتەوێت یاری پۆکەر بکەیت بە ئۆنلاین، ئەوا چەندین جۆری جیاواز و ماڵپەڕی جیاواز هەیە بۆ یاریکردن، هەروەها بێجگە لە پۆکەری ڕاستەوخۆ، یاری دروستکراو هەیە بە بەکارهێنانی سیستەمی دروستکەری ژمارەی هەڕەمەکی و کە دەتوانیت یاریەکە بکەیت و بە شێوازێکی تایبەت دروستکراوە، بەڵام ئێمە پێشنیار دەکەین کە یاری پۆکەری ڕاستەوخۆ بکەیت لە گازینۆ بەناوبانگەکان و خاوەن متمانەکاندا، ئەو یاریانە لە ستۆدیۆی تایبەت یاخود گازینۆی ڕاستیەوە پێشکەش دەکرێن و دەتوانیت لەگەڵ دابەشکاری ڕاستی و ڕاستەوخۆ هەروەها یاریزانەکانی تر گفتوگۆ بکەیت، لە پۆکەری ڕاستەوخۆدا تایبەتمەندی چاتی ڕاستەوخۆ هەیە کە دەتوانیت قسەکانت بگەیەنیت و دابەشکارەکەش بە بەکارهێنانی ناوی خۆت وەڵامت بداتەوە، هەروەها پێشنیار دەکەین کە جۆری تەکساس هۆڵدم بکەیت چونکە یەکێکە لە بە چێژترین جۆری پۆکەر و هەوروەها ئاسانە بۆ فێربوون، تەنیا پێویستە فێری یاساکانی و ڕیزبەندی دەستەکانی ببیت دواتر ئەم لاپەڕەیە و هاوشێوەکانی بخوێنیتەوە تا سەرجەم ستراتیژی و شێوازەکانی فێربیت.

باشترین گازینۆ بۆ یاری پۆکەر

لە دوا بەشی ئەم بابەتەدا پێشنیاری گازینۆیەکی باشت بۆ دەکەین تا بتوانیت ئەزمونی خۆت تاقی بکەیتەوە، گازینۆی بێت فیناڵ Betfinal یەکێکە لە باشترین گازینۆکان لە جیهاندا و هەروەها مۆڵەت و ڕێگەپێدانی فەرمی هەیە لەلایەن دەسەڵاتەکانی قومارکردن و بۆنسی تایبەت پێشکەشی یاریزانەکانی دەکات، لە بێت فیناڵ دەتوانیت بۆنسی بەخێرهاتن وەرگریت بۆ ئەو یاریزانانەی کە خۆیان تۆمار دەکەن. هەروەها چەندین بۆنسی تری وەک بۆنسی پارەداخڵکردن، کاشباک و بۆنسی بێ پارەداخڵکردن و چەندانی تر، پێشنیار دەکەین یاسا و ڕێنمایەکانی گازینۆکە بخوێنیتەوە دواتر دەستبکەیت بە یاریکردن، لە بێت فیناڵ Betfinal هەردوو جۆری پۆکەری دروستکراو بە بەکارهێنانی دروستکەری ژمارەی هەڕەمەکی و چەندین پۆکەری ڕاستەوخۆ دەبینیت کە دەتوانیت چێژ وەرگریت لە یاریکردن و هەروەها پارەی ڕاستی ببەیتەوە .