قومار کردن

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

قومار کردن یاخود پێی دەوترێت گرەوکردن، یاریکردن، دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا و کە لە سەرەتادا بە زار دەکرا و گرەو دادەنرا لەسەر ئەوەی کە چەند دەردەچێت لە کاتی هەڵدانیدا، ئەم چالاکیە واتە دانانی سەرکێشیەک ‘پارەیەک’ لەسەر گرەوێک و لە کاتی ڕاست بوندا تۆ دەبیت بە براوەی چەند هێندەیەکی پارەکەی خۆت، لە ئێستادا قومار کردن بە یاسا ڕێکخراوە و هەروەها چەندین گازینۆ و گازینۆی ئۆنلاین هەیە لە سەرانسەری جیهاندا و لەگەڵیدا ڕێکخراوەکانی ڕێگەپێدان و کۆمسیۆنەکانی قومارکردن بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن لە دادپەروەری لە یاریەکاندا و نەهێشتنی هیچ فێڵێک بەرامبەر یاریزانان، لێرەدا بە کورتی قومارکردن و جۆرەکانی باس دەکەین.

مێژووی قومار

مێژووی دانانی گرەو و قومارکردن دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، هەندێک سەرچاوە دەڵێن تەنانەت 3000 ساڵ پێش زاین لە میزۆپۆتامیا قومارکردنی زار هەبووە کە شەش لای هەبووە وەکو ئەمەی ئێستا و گرەوی لەسەر دانراوە، دواتر لە سەرەتاکانی زاینی گرەودانان لەسەر ئاژەڵەکان کە کامیان دەیبەنەوە لە شەڕێکدا هەبووە و دواتر یاریەکانی دۆمینە و لۆتۆکان لە سەدەی دەیەمی زاینیدا، یاریەکانی کارد لە یابان بە پێی بەشێک لە سەرچاوەکان دەستی پێکردووە لە سەدەی چواردەیەمدا.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاری پۆکەر بەناوبانگترین یاری کاردە و ئەوەشیان مێژووی سەدان ساڵی هەیە و لە سەدەی 17 زاینی دەستیپێکردووە، دواتر یەکەم گازینۆی ئاشکرا و ناسراو لە ئیتاڵیا دروستکراوە لە ڤێنیس، لە ساڵی 1638.

جۆرەکانی قومار کردن

بە گشتی قومارکردن و یاریەکان مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە وەک ئاماژەمان پێکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت، چەندین جۆری یاریکردن و قومارکردن سەری هەڵداوە و دەتوانیت لەناویاندا هەڵبژێریت و بە کام یاری ئاسودەیت تاقی بکەیتەوە، بە کورتی بەشێکیان باس دەکەین:

سلۆت

ئامێرەکانی سلۆت بەشێکن لە کۆنترین یاریەکان بۆ دانانی گرەو و قازانج کردن، ئەم ئامێرانە لە سەرجەم گازینۆکان بە چەند جۆر و ڕوکاری جیاواز بەردەست خران تا بتوانیت لە ڕیزە ستونی و ئاسۆیەکاندا هێمای گونجاو بوەستێت و ببیت بە براوە و لە ئێستادا گەشەی زۆری پێدراوە و لە ڕێگەی مۆبایل یاخود کۆمپیوتەرەکەت دەتوانیت سلۆتی دڵخوازت تاقی بکەیتەوە و ڕەنگە ببیت بە خاوەنی چەند ملیۆن دۆلارێک لە ڕێگەی سلۆتی جاکپۆتی پێشکەوتوو.

یاریەکانی کارد

یاریەکانی کارد یاخود کۆنکەن’کۆنکان’  و جۆرەکانی تر وەک بەشێک لە مێژووی قومار دادەنرێن، ئەم یاریانە بە درێژایی ساڵەکان چەندین جۆری جیاوازیان لێ دروست بووە کە هەر لە پۆکەرەوە دەست پێ دەکات تا بەقەرە، بلاک جاک و چەندینی تری جیاواز، لە ئێستادا گازینۆکانی ئۆنلاین چەندین یاری جیاواز پێشکەش دەکەن لەم جۆرانە هەروەها یاری ڕاستەوخۆی کارد هەیە کە لە ستۆدیۆی تایبەت یاخود گازینۆ ڕاستیەکانەوە بە پەخشی ڕاستەوخۆ بەردەسست دەخرێن و دەتوانیت هەست بە کەشێکی ڕاستی گازینۆ بکەیت و یاری لەگەڵ دابەشکاری ڕاستی بکەیت.

گرەوی وەرزشی

لە نوێترین جۆری گرەو دانان و یاریکردن، دەتوانیت گرەوەکانی وەرزشی ببینیت، لە ئێستادا لە جیهاندا چەندین هەوادار و هاندەری یاریەکانی وەرزش هەیە وەک تۆپی پێ و یاریەکی بەهێزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاخود جامی جیهانی سەروو ملیارێک بینەری دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت گرەو لەسەر تیمی دڵخوازی خۆت دابنێیت و لە کاتی بردنەوەیدا تۆش هەست بە بردنەوەیەکی گەورەتر بکەیت، ئەم گرەوانە چەندین بژاردەی جیاوازیان هەیە کە هەر لە دەست نیشانکردنی براوە دەست پێ دەکات بۆ وردەکاری زۆری وەک ژمارەی کۆرنەرەکان، ژمارەی کاردەکانی دەدرێت، گۆڵکارانی یاریەکە، ئەنجامی تەواوی یاریەکە، زیاتر/کەمتری ژمارەیەکی دیاریکراوی گۆڵ، هاندیکاپ و چەندینی تر، بێجگە لەوەش گرەوی وەرزشی لە ئێستادا بۆ سەرجەم وەرزشەکان بەردەستە و ئارەزووی هەر کامیان بکەیت دەتوانیت لە ماڵپەڕێکی گازینۆی ئۆنلاین و دروستکەری گرەوی وەک بێت فیناڵ بیبینیت و تاقی بکەیتەوە.

پرسیارە باوەکانی دەکرێن

1. ئایا گرەوکردن نایاساییە؟

لە ئێستادا لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان گرەوکردن و یاریکردن بە یاسا ڕێکخراوە و چەندین ڕێکخراو هەیە بۆ ڕێکخستن و گرەنتی دان لە ئەنجامی دادپەروەر و هەڕەمەکی

2. ئایا قومار کردن لە هەرێمی کوردستاندا ڕێگەپێدراوە؟

بە پێی یاسای پێشووی عێراقی قەدەغە کراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە و لە ئێستادا بە هۆی هەبوونی ماڵپەڕەکانی گازینۆی ئۆنلاین و دروستکەرانی گرەوی وەرزشی دەتوانیت بە ئازادانە یاری خۆت بکەیت و گرەو دابنێیت.

Posted by

Leave a Reply