فاست پەی

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

وەک لە کورد بێت پێشتر ئاماژەمان پێکردووە، فاست پەی جزدانێکی ئەلکترۆنی مۆبایلە کە لەلایەن هەمان کۆمپانیای بواری ئینتەرنێتی فاست لینک بەڕێوە دەبرێت، ئەم جزدانە بوو بە ڕکابەرێکی دیاری جزدانەکانی تری وەک ئاسیا حەواڵە و زەین کاش بۆ ئەوەی ڕکابەری بکەن لە کۆکردنەوەی زۆرترین بەکارهێنەر لە جزدانەکەیان، لە ئێستادا فاست پەی لەلایەن بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئاسایی و گرەوکارانەوە بەکار دێت بۆ کڕینی کەل و پەلی ئۆنلاین و پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت و هەروەها بۆ کڕینی کاردەکانی ئۆنلاین و یاریکردنی وەک پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس یاخود ئایتونس و گۆگڵ پلەی، لێرەدا بە کورتی هەندێ نوێگەری و خزمەتگوزاریەکانی فاست پەی باس دەکەین.

فاست پەی چۆن کاردەکات؟

جزدانی ئەلکترۆنی فاستپەی پێویستی بە هێڵێکی کارای پەیوەندی کردنە لە هەر جۆرێک لە ئاسیا سێڵ و یاخود کۆڕەک تا بتوانیت جزدانەکەت چالاک بکەیت، ئەپلیکەیشنی فاستپەی لەسەر مۆبایلەکەت دابەزێنە و لەوێدا دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت، لە سەرەتادا بەرنامەکە داوات لێ دەکات کە زانیاریە کەسیەکان پڕبکەیتەوە و ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵبکەیت، دواتر نامەیەکی دڵنیاکردنەوەت پێ دەگات بۆ مەبەستی سەلماندنی ژمارەی مۆبایل.
لە ئێستادا جزدانی کاتیت دەست پێ دەکات و دەتوانیت پارە داخڵ بکەیت لە یەکێک لە بنکەکانی فاست پەی کە هەوڵیداوە زۆرترین بنکە لە سەرجەم عێراقدا بکاتەوە، بەڵام ئەم جزدانە زیاتر لەناو کوردستاندا باوە، دوای پارە داخڵکردن دەتوانیت خزمەتگوزاریەکان بەکاربهێنیت.
بۆ زانیاری زیاتر و درێژتر لەسەر جزدانی فاستپەی دەتوانیت سەردانی لاپەڕەی سەرەکی فاست پەی بکەیت لەسەر کورد بێت.

جۆرەکانی جزدانی فاستپەی

لە یەکەمجاردا کە هەژمارەکەت دروست دەکەیت ڕاستەوخۆ دەبیتە خاوەنی جزدانی خۆت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فاستپەی دوو جۆر جزدانی هەیە:

  1. جزدانی سەرەتایی: ئەم جزدانە لە یەکەمجاردا دروست دەبێت، دەتوانیت سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی فاست پەی بەکاربهێنیت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سنوری پارە داخڵکردن و پارە ڕاکێشان لە مانگێکدا تەنیا 1 ملیۆن دینارە و هەروەها عمولە بریتی دەبێت لە 1٪.
  2. جزدانی سەلمێنراو ( هەمیشەیی ): دەتوانیت ببیت بە خاوەنی جزدانی هەمیشەیی فاستپەی لە ڕێگەی ناردنی وێنەی خۆت و ناسنامەت هەروەها پڕکردنەوەی هەندێ زانیاری تری کەسی، لەوکاتەدا دەتوانیت سودمەند بیت لە عمولەی تەنیا 0.75٪ و هەروەها لە مانگێکدا هەتا سنوری 10 ملیۆن دینار دەتوانیت پارە ڕاکێشان و پارە داخڵکردن بکەیت.

بۆچی فاستپەی بەکاربهێنیت؟

ئێمە لاپەڕەی خۆیانمان تەواو خوێندۆتەوە و هەروەها خزمەتگوزاریەکانیمان بەکارهێناوە، فاستپەی وەک خۆیان باسی دەکەن دەکرێت چەندین سودی هەبێت و کار ئاسانیت بۆ بکات بە نموونە ببێت بە جێگرەوەی پارەی کاش و چیتر پێویست نەکات پارەی زۆر لەگەڵ خۆت هەڵبگریت، گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی خێرا بۆ هاوڕێ و خزمانت لە هەر شارێکی عێراق و هەرێمی کوردستان بن، وەک ئاماژەمان پێکرد پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و کڕینی کاردەکانی ئۆنلاین و یاریکردن، هەروەها پڕکردنەوەی هەژماری گازینۆی ئۆنلاین، فاست پەی لە بەرنامەیدایە کە بتوانێت لە ڕێگەی جزدانەکەیەوە هاوڵاتیان و بەکارهێنەران موچەی مانگانەیان وەرگرن و هەروەها بتوانن پارەی خزمەتگوزاریەکانی وەک ئاو و کارەبا تەسلیم بکەن، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بژاردەیە بەردەست نەخراوە.

ئایا فاست پەی متمانە پێکراوە؟

دەتوانیت بە بێ مەترسی جزدانی ئەلکترۆنی فاستپەی بەکاربهێنیت چونکە جزدانەکە پرۆتۆکۆڵی نهێنی کردنی داتا بەکار دەهێنێت و هەروەها خاوەنی بڕوا نامەی پئ یەئ- دی ئێس ئێس  (PA-DSS)ە کە گەرەنتی پاراستی پارەدانەکانت دەکات لە جزدانەکەدا، دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەم جزدانە نوێیە هیچ خەمی پاراستنی داتاکانت نەبێت و پارەدانەکانت بە پارێزراوی بکرێت بۆ هەر خزمەتگوزاریەک کە پێویست بێت، هەروەها بۆ پارە ڕاکێشان دەتوانیت سەردانی نزیکترین بنکەی فاستپەی بکەیت کە لە نەخشەی ناو بەرنامەکەی تێیدایە بۆ ئەوەی پارەکەت وەرگریت.

پرسیارە باوەکانی دەکرێن

1. Zicharge چییە؟

Zicharge ئەپلیکەیشنێکی نوێی جزدانە کە لەلایەن هەمان کۆمپانیای فاست پەی دروستکراوە و لە ڕێگەیەوە دەتوانیت پارە داخڵکردن و پارە ڕاکێشان زۆر بە ئاسانی بکەیت لە گازینۆکانی ئۆنلاین، و هەروەها قازانج بکەیت لە کاتی ڕاست بوونی گرەوەکەت.

2. چۆن پارە بکەیتە سەر جزدانی فاست پەی؟

لە ڕێگەی بنکە و بریکارەکانیانەوە کە لە سەرجەم شارەکانی عێراق هەیە، دەتوانیت سەردانیان بکەیت و پارە داخڵکردن و پارە ڕاکێشان ئەنجام بدەیت زۆر بە ئاسانی.

3. چۆن جزدانی فاست پەی بکەم بە هەمیشەیی ؟

لە ڕێگەی ناردنی ناسنامەی کەسی و هەندێ زانیاری کەسی، لە ماوەی 24-48 کاتژمێردا جزدانەکەت سنورەکانی زیاتر دەبێت و تایبەت دەبێت.

Posted by

Leave a Reply