زانیاری دەربارەی تۆپی پێ

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشی جیهانە کە بە نزیکەی زیاتر لە 250 ملیۆن یاریزان لەم وەرزشەدا لەوەتەی سەرهەڵدانی یاریکردووە لە زیاتر لە 200 دەوڵەتی جیهاندا، ئەم وەرزشە چونکە بە پێیەکان دەکرێت ناوی لێنراوە تۆپی پێ، مێژووەکەی بە چەند ئاستێک پۆلێن کراوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش زاین، بەڵام دواتر بە پیشەگەر بووە و زیاتر دەوترێت کە لە وڵاتی ئینگلتەرا سەریهەڵداوە، لە ئێستادا بووە بە بەشێک لە کایەکانی ژیان و بینەری ئەم یاریە ملیاری تێپەڕاندووە، لێرەدا هەوڵ دەدەین بە کورتی چەند زانیاریەکی گرنگ دەربارەی خول و یاریەکانی ئەم وەرزشە باس بکەین و زانیاری دەربارەی تۆپی پێ ببەخشین.

فیفا

جامی جیهانی تۆپی پێ

فیدراسۆنی نەتەوەیی تۆپی پێ(فیفا) کە لە ساڵی 1904 دروستکرا و چەند هەڵبژاردەیەکی وڵاتانی لە خۆ دەگرت بۆ ئەوەی بتوانێت پاڵەوانێتی لەنێوان ئەندامەکانی فیدراسیۆنەکە دروستبکات و جێگاکەی لە سویسرایە، ڕێکخراوەکە لە ئێستادا 211 وڵات تیایدا ئەندامن، لە ساڵی 1930 یەکەم جامی جیهانی ڕێکخست لە وڵاتی ئۆرۆگوای و بە بەشداری 13 هەڵبژاردە لە 3 کیشوەری جیاواز، لە یەکەم پاڵەوانێتیدا ئۆرۆگوای توانی ببێ بە پاڵەوانی جیهان و یەکەم هەڵبژاردە کە بتوانێت یەکەم بێت، جامی جیهانی هەموو 4 ساڵ جارێک بەردەوام بوو بێجگە لە ساڵانی 1942 و 1946 کە بەهۆی جەنگی جیهانی دووەم نەتوانرا پاڵەوانێتیەکە ڕێک بخرێت، لە ئێستادا بیست و یەک جار پاڵەوانێتیەکە کراوە و بەڕازیل توانیویەتی زۆرترین جار براوە بێت بە پێنج جار و هەروەها تەنیا هەڵبژاردەیە کە بەشداری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ کردبێت.
ڕێکخراوی فیفا هەروەها چەندین پاڵەوانێتی تری کیشەوەری و جیهانی ڕێکدەخات و بە نموونە جامی کیشەوەرەکان و جامی جیهانی یانەکان، کە ساڵانە لە نێوان یەکەمەکانی کیشوەرەکانی یانەکان ڕێک دەخرێت.

یۆفا

ڕێکخراوی تۆپی پێی ئەوروپی یۆفا یەکێکە لە شەش ڕێکخراوەکەی سەر بە فیفا کە لە سەرجەم کیشوەرەکان تایبەت بە خۆی هەیە، لە ئێستادا 55 وڵاتی ئەندامی هەیە، ئەم ڕێکخراوەش دروستکەری چەندین پاڵەوانێتی کیشوەری ئەوروپایە یەکەمجار لە ساڵی 1954 لە سویسرا دروستکرا، بە هەمان مەبەستی فیفا بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لەناو یەکدا و بڕیاردان لەسەر کارەکانی داهاتوو، لە ساڵی 1960 یەکەم پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ) ڕێکخرا لە فەڕەنسا بە بەشداری تەنیا 4 هەڵبژاردە کە بریتی بوون لە (فەڕەنسا، یۆگۆسلاڤیا، یەکێتی سۆڤیەت، چیکۆسلۆڤاکیا) و یەکێتی سۆڤیەت توانی ببێت بە پاڵەوانی نەتەوەکان، لەو کاتەوە هەموو چوار ساڵ جارێک پاڵەوانێتیەکە ڕێک دەخرێت و لە ئێستادا 24 هەڵبژاردە بەشداری تێدادەکەن سەرکەوتووترین هەڵبژاردەکان بریتین لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا کە هەر یەکێکیان سێ جار بوون بە پاڵەوانی جامەکە.
شایەنی ئاماژەیە کە یۆفا چەندین پاڵەوانێتی تر بەڕێوە دەبات وەک خولی نەتەوەکان (نەیشن لیگ) کە خولێکی نوێی هەڵبژاردەکانە و لە ساڵی 2019 یەکەم خول بەڕێوەچوو و پرتوگال توانی یەکەم جامی خولەکە بباتەوە، هەروەها خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە بەناوبانگترین خولی جیهانی یانەکانە لەلایەن یۆفاوە بەڕێوە دەبرێت و 32 یانە لە سەرتاسەری ئەوروپادا بە پێی ئاستی ڕیزبەندی ناوخۆییان بەشداری تێدا دەکەن، ئەم یانانە بەسەر 8 گروپدا دابەش دەبن و لە هەر گروپێکدا دوو یانە سەر دەکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە یاری هاتن و چووندا دەکرێن تا یانەیەک دەبێت بە پاڵەوانی ئەو وەرزەی ئەوروپا.

گرەوی تۆپی پێ

لەگەڵ فراوان بوونی گازینۆی ئۆنلاین و گرەوی وەرزشیدا، تۆپی پێ وەک یەکەم وەرزش گرەوی لەسەر دروستکرا بە ئۆنلاین و هەروەها لە جێگا نەریتیەکاندا، دەتوانیت لەسەر سەرجەم یاریەکانی جیهان چەند یاریەک هەڵبژێریت و گرەو لەسەر تیمی دڵخوازی خۆت بکەیت، بە نموونە هاندەری یانەی لیڤەرپوڵیت دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕێکی گازینۆی ئۆنلاین و گرەوی وەرزشی وەک بێت فیناڵ بکەیت و گرەوی تۆپی پێ دابنێیت لەسەر یاریەکە و هەروەها لە ڕێگەی دروستکەری گرەو “Bet Builder” دەتوانیت زیاتر لە گرەوێک لەسەر ڕوداوەکانی یاریەک دابنێیت.

پرسیارە باوەکانی دەکرێن

1. کام یاریزان گۆڵکاری مێژووی جامی جیهانیە؟

میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی، لە دوای 4 بەشداری کردنی لە جامی جیهانی لە ساڵی 2014 توانی گۆڵی شانزەیەمی خۆی لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆمار بکات و ڕیکۆردەکەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی بشکێنێت کە 15 گۆڵی تۆمارکردبوو.

2. کام وڵات بە ماڵی تۆپی پێ دادەنرێت؟

ئینگلتەرا، وەکو کۆنترین وڵات و داهێنەری تۆپی پێ دادەنرێت.

Posted by

Leave a Reply