زانیاری لەسەر تۆپی باسکە

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

یاری تۆپی باسکە بریتیە لە یاریەکی تیم (کۆمەڵ) کە دوو یانە یاخود هەڵبژاردە بەرامبەر یەک یاری دەکەن و هەر تیمێک لە ناو یاریگادا 5 یاریزانی سەرەکی هەیە، هەردوولایان پارێزگاری لە گۆڵی باسکەی تایبەت بە خۆیان دەکەن و هەوڵ دەدەن زۆرترین خاڵ تۆمار بکەن، گۆڵی باسکە بریتیە لە حەلەقەیەکی بەرز کە بەرزیەکەی لە (3 مەتر) پێکدێت و لەسەر بۆردێک چەسپێنراوە، ئەم یاریە لە هۆڵی داخراوی تایبەتدا دەکرێت و هەندێ جاریش لە کەشی کراوەدا کە پێی دەوترێت باسکەی کۆڵان، لێرەدا لە کورد بێت بە کورتی باسێکی ئەم یاریە دەکەین و زانیاری لەسەر تۆپی باسکە دەبەخشین.

مێژووی یاری تۆپی باسکە

لە دیسەمبەری 1891 پرۆفیسۆری کەنەدی لە بواری پەروەردی جەستە جەیمس ناسیمیس (James Naismith)  دەیویست کە پۆلی جیمناستیکی خوێندکاران بتوانن لە ڕۆژی بارانیشدا چالاکیەکیان هەبێت، هەر بۆیە یاری تۆپی باسکەی بەرهەم هێنا کە لە سەرەتادا بە هەمان تۆپی یاری تۆپی پێ دەکرا، یاریزانان دەبوو بە دوای یەکدا بگەڕێن و تۆپ بدەن  بە یەکتری تا دواتر لە حەلەقەیەکدا گۆڵ تۆمار بکەن، بەڵام بۆ هەموو خاڵ تۆمارکردنێک چونکە داخراو بوو بۆردی باسکە دەبوو یەکێک تۆپەکە دابگرێت، هەر بۆیە بە زووی بیر لەوە کرایەوە کە بکرێت بە شێوەیەک کە تۆپەکە بێتە خوارەوە و کێشەی نەبێت.

چیرۆکی ناونانی تۆپی باسکە ( Basketball)

فرانک ماهان، کە یاریزانێکی ئەم یاریە نوێیە بوو، لە سەرەتایی 1892 دا لە پرۆفیسۆر جەیمسی ناسیمیس پرسی کە ئایا بەتەمایت ناوی ئەم یاریە بنێیت چی؟ بەڵام لەوێدا وتی تا ئێستا بیرم لە ناونانی نەکردۆتەوە و تەنیا تەرکیزم لەسەر یاریەکەیە، کە لە وەڵامدا فرانک پێی وت ناوی بنێ تۆپی ناسیمیس! پرۆفیسۆر لەوێدا پێکەنی و وتی ئەوە یاریەکە لەناو دەبات، بەڵام ماهان ئەوکات وتی : “بۆ ناوی نەنێیت تۆپی سەبەتە (basketball)؟” ناسیمیسیش لە هەمان کاتدا وتی : “تۆپ و سەبەتەمان هەیە! کە وابێ هەست دەکەم ناوێکی گونجاو بێت!” هەر بەو شێوازە ناوی یاری تۆپی سەبەتە لێنرا.

NBA

هەرچەندە لە ئێستادا باسکە لە سەرانسەری جیهاندا دەکرێت لە هەردوو ئاستی پیاوان و ئافرەتان هەروەها پاڵەوانێتی جیهانی و کیشوەری تایبەت بە هەڵبژاردەکان هەیە و لە هەندێ وڵات گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە، بەڵام پێویستە ئاماژە بە خولی باسکەی ئەمریکا بکەین ناسراو بە NBA، لە ئەمریکادا باسکە دووەم بەناوبانگترین وەرزشە و خەڵاتی نایابی لەسەرە و هەروەها یاریزانانی خولەکە خاوەنی موچەی خەیاڵین و بە دەوڵەمەندترین یاریزانەکانی جیهان دادەنرێن، خولەکە لە 1946 دروستکراوە و هەردوو یانەی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرس و بۆستۆن سەڵتیک زۆرترین جار پاڵەوان بوون بە (17)جار، 30 یانە ڕکابەری لە بەرامبەر یەک دەکات کە 29 دانەیان سەر بە ئەمریکایە و تەنیا یەک یانە لە کەنەداوە بەشدارە کە بریتیە لە تۆرۆنتۆ راپتەر، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم بەناوبانگیەشدا خولەکە ماوەی چەند ساڵێکی کورتە کە بینەرانی کەم دەکات و ڕەنگە لە کۆتاییدا ئەگەر گۆڕانکاری تێدا نەکرێت ببێتە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر بۆ ناوبانگی خولی  NBA.

گرەوی تۆپی سەبەتە

وەک هەموو وەرزشە بەناوبانگەکانی تری جیهان وەک گرەوی تۆپی پێ، تۆپی سەبەتەش گرەوی تایبەت بە خۆی هەیە لە ئێستادا لە سەرجەم ماڵپەڕەکانی گرەوکردنی وەرزشی، دەتوانیت گرەوی خۆت دابنێیت لەسەر تیمی دڵخوازت یاخود تەنانەت گرەوی تۆپی باسکە و تۆپی پێ تێکەڵ بکەیت بە یەکەوە بۆ ئەوەی پۆینتێکی بەرز بەدەست بهێنیت، ئەگەر خولیای تاقی کردنەوەی گرەوی تۆپی سەبەتەت هەیە دەتوانیت لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی وەک بێت فیناڵ گرەوی خۆت دابنێیت.

پرسیارە باوەکانی دەکرێن

1. چۆن گرەو لەسەر یاریەکانی NBA دابنێیت؟

لە ڕێگەی گازینۆکانی ئۆنلاین و ماڵپەڕەکانی دروستکەری گرەو دەتوانیت گرەوی خۆت لەسەر خولی NBA و هەر خولێکی تر پاڵەوانێتیەکی تری تۆپی سەبەتە دابنێیت.

2. ئایا یاری تۆپی سەبەتە لە هەرێمی کوردستان هەیە؟

بۆ چەندین ساڵە، یانەکان تیمی تۆپی سەبەتە دروست دەکەن و بەشداری پاڵەوانێتیەکان دەکەن، هەروەها چەند یاریزانێکی کورد لە هەڵبژاردەی عێراقدا هەن کە ڕکابەری لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا و عەرەب دەکەن، بەڵام بە گشتی هەندێ جار خەمساردی پێوە دەبینرێت بۆ بەرەوپێش بردنی.

3. کام ماڵپەڕ باشترینە بۆ دانانی گرەو؟

ئێمە لە کورد بێت، پێداچونەوەمان بۆ چەندین ماڵپەڕ و گازینۆی ئۆنلاین کردووە و دەتوانیت لەوێ بیانبینیت و هەڵسەنگاندنەکان بەراورد بکەیت.

Posted by

Leave a Reply