خزمەتگوزاریەکانی ئاسیاسێڵ

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن و ئینتەرنێتە لە عێراقدا و یەکەم کۆمپانیا بوو کە لەو بوارەدا دەستی بە کارکردن کرد، کۆمپانیاکە لە ساڵی 1999 دامەزرا و یەکەمجار لە ناو شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان و دواتر لە سەرانسەری عێراقدا بڵاوبۆوە، لەوکاتەوە توانیویەتی بەردەوام خزمەتگوزاریەکانی پێش بخات و لە ئێستادا بە سیستەمی 4G لە بواری پەیوەندی و ئینتەرنێتدا هەیە، لەگەڵ هەبوونی هەزاران کارمەند و چەندین ئۆفیس لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا. وەک لە ماڵپەڕی ئاسیاسێڵدا ئاماژەی پێکراوە لە ئێستادا 14.7 ملیۆن بەکارهێنەری پەیوەندیکردنی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، بە کورتی باسێک لە خزمەتگوزاری و ئۆفەرەکانی ئاسیاسێڵ دەکەین.

گرنگترین هێڵەکانی ئاسیاسێڵ

کۆمپانیای پەیوەندی کردنی ئاسیا سێڵ لە ئێستادا چەند هێڵێکی جیاوازی پەیوەندی کردن پێشکەش دەکات تا لەگەڵ ویست و ئارەزووی بەکارهێنەر بگونجێت، بەڵام لە گرنگترین هێڵەکانی کە هەیە و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە بریتین لە هێڵەکانی پڕکردنەوەی پێشوەخت (پریپەید) و پڕکردنەوەی دوای بەکارهێنان (پۆست پەید):

·       هێڵی پریپەید: بە گشتی ئەو هێڵەیە کە بەشێکی زۆر لەو 14.7 ملیۆنە بەکاری دەهێنن و وا دەکات باڵانسی خۆت ڕابگریت، ئەم هێڵە پێویستە پێش وەخت بە کارتێکی ئاسیا سێڵ پڕی بکەیتەوە تا بتوانیت لە پەیوەندی کردن بەردەوام بیت.

·       هێڵی پۆست پەید: تەواو پێچەوانەی پریپەید، دەتوانیت پەیوەندیکردن بەردەوام بیت بە پێی پلانێک کە لەگەڵ کۆمپانیا دادەنرێت و لە کۆتایی هەموو مانگێکدا چەندت خەرج کردبوو پارەکەی دەدەیت.

چالاکیەکانی ئاسیا سێڵ

ئاسیا سێڵ وەک کۆمپانیایەکی گەورەی عێراق، بێجگە لە خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت چەندین چالاکی و کۆمپانیای تر بەڕێوە دەبات، کە سەرجەمیان بەشێکن لە گروپی کۆمپانیاکە و هەروەها چالاکی خێرخوازی لەناو هەرێمی کوردستان و عێراقدا کە لە زۆر بواردا جێدەستی دیاربووە، یەکێک لەوانە یارمەتیدانی قوربانیانی شەری دژ بە داعشە کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە وڵاتەکەدا پەیدا ببوو هەروەها چەندین چالاکی تری خێرخوازی و بواری وەبەرهێنان وەک :

ئاسیا هاوکاری ئەم پرۆژەیە دەکات و لە ڕێگەی ڕیکلام و خوێن بەخشینەوە و هەروەها بە هاوکاری هونەرمەندی بەناوبانگ کازم ساهیر کە باڵیۆزی ئاسیاسێڵە لە ساڵی 2015 ەوە.

یەکێک لە گەورەترین چالاکیەکانی کۆمپانیاکە بریتی بوو لە چاندنی 5،000 دار لە هەڵەبجە، هەروەها پشتگیری ژینگە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر.

خزمەتگوزاریەکانی ئاسیاسێڵ

ئاسیا سێڵ چەندین خزمەتگوزاری تایبەت پێشکەشی بەکارهێنەرانی دەکات کە چەندین بواری جیاوازی پەیوەندی و ئینتەرنێت دەگرێتەوە، بە کورتی با باسی جۆرەکانی ئینتەرنێتی ئاسیا سێڵ بکەین:

خزمەتگوزاری سوپاس: خزمەتگوزاریەکی تایبەت بۆ ئەوەی بتوانیت لە کاتی نەبونی باڵانسدا لە پەیوەندیکردن یاخود ئینتەرنێت بەردەوام بیت لە ڕێگەی ناردنی ژمارە 1 بۆ (288) بۆ پەیوەندی و ژمارە 2 بۆ ئینتەرنێت.

خزمەتگوزاری میلۆدی: ئایا دەتەوێت کە لە کاتێکدا پەیوەندیت پێوە دەکەن گوێگری ئاوازێک یاخود گۆرانیەکی خۆش بن ؟ دەتوانیت بە بڕە باڵانسێکی کەم گۆرانی دڵخوازی خۆت دابنێیت.

خزمەتگوزاری تیک تۆک: دەتوانیت لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکی ئاسیا سێڵەوە پاکێجی تیک تۆک بەکاربهێنیت و بە بەردەوامی بینەری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە بیت.

ئاسیا حەواڵە: یەکێکی تر لە کارەکانی کۆمپانیاکە بریتیە لە پێشکەش کردنی جزدانی ئەلکترۆنی ئاسیا حەواڵە، کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ پڕکردنەوەی باڵانس، کڕینی کاردەکانی ئۆنلاین و یاخود بەکارهێنانی لە گرەوکردن و گازینۆکانی ئۆنلاین کە پشتگیری ڕێگای پارەدانی زۆر دەکەن وەک بێت فیناڵ، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت پارە داخڵکردن و پارە ڕاکێشان بکەیت بە ئاسانترین شێوە.

ئەپی تایبەتی ئاسیا سێڵ

ئاسیا سێڵ ئەپی تایبەت بە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس پێشکەش دەکات بە بەکارهێنەران تا بتوانیت لە ڕێگەیەوە خزمەتگوزاری و ئۆفەرەکانیان ببینیت و هەروەها سودمەند بیت لە پڕکردنەوەی باڵانس، کە لە ڕێگەی ئەپەکەوە هەر باڵانسێک پڕ بکەیتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ بڕە دیاریەکت پێ دەبەخشێت لە کورتە نامەی بێ بەرامبەر، خولەکی بێ بەرامبەر یاخود پاکێجی ئینتەرنێت.

پرسیارە باوەکانی کە دەکرێن

1. ئاسیا سێڵ چییە؟

ئاسیا سێڵ کۆمپانیایەکی تێلەکۆمیونیکەیشنە کە لە بوارەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێتدا کاردەکات وەک یەکەم کۆمپانیای ئەو بوارە لە عێراقدا کە لە ساڵی 1999 دامەزراوە و لە ئێسادا زیاتر لە 7،200 تاوەری پەیوەندیکردنی هەیە.

2. ئایا ئاسیاسێڵ جزدانی ئەلکترۆنی پێشکەش دەکات؟

لە فۆڕمێکی نوێ و لە ژێر ناوی ئاسیا حەواڵە جزدانێکی ئەلکترۆنی پێشکەش دەکات.

Posted by

Leave a Reply