تۆپی بالە

()

How useful was this post?

Click on a star to rate it!

Average rating / 5. Vote count:

No votes so far! Be the first to rate this post.

تۆپی بالە یەکێکە لە وەرزشەکانی لە جیهاندا دەکرێت و چەندین پاڵەوانێتی جیهانی و ناوخۆیی هەیە بۆ ئەم وەرزشە لە سەرانسەری وڵاتان، یاریەکە لە نێوان دوو تیم دەکرێت کە هەر یەکێکیان لە 6 یاریزان پێک دێن و یاریگای یاری بالە جیاکراوەتەوە بە شەبەکەیەەک لە نێوان هەردوو تیمەکەدا، بە پێی چەند یاسایەک یاریەکە ڕێکخراوە و لە کاتێکدا کە تۆپەکە لە نیوە یاریگای هەر یەکێکیان بدات ئەوا خاڵێک هەژمار دەکرێت.

مێژووی یاری تۆپی بالە

لە ساڵی 1895 بەڕێوەبەری پەروەردەی فیزیایی ویلیام مۆرگان یاریەکی نوێی دروست کرد بە ناوی Mintonette، کە ئەم یاریە بە تێکەڵەیەک لە یاریەکانی تر دروستکرد و وای دانا کە لە جێگای داخراودا بکرێت، هەروەها کەمێک لە تۆپی سەبەتە ئاسانتر بێت و بۆ کەسانی بەتەمنتر بگونجێت، دواتر لە یەکەم یاریدا لە ساڵی 1896 ناوی یاریەکە گۆڕا بۆ تۆپی بالە “volleyball” بە هۆی شێوازی یاریکردنەکەیەوە و وەک یەکەم وڵات لە ئەمریکا کرا، دووەم وڵات لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتی بوو لە کەنەدا لە ساڵی 1900.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یاری بالە (FIVB) لە ساڵی 1947 دروستکرا و یەکەم پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی بالە لە ساڵی 1949 کرا بۆ ئاستی پیاوان و لە ساڵی 1952 بۆ ئاستی ئافرەتان، لە دوایدا یاری بالە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین وەرزشەکان لە وڵاتانی ئەوروپی و ڕوسیا و چین و سەرجەم کیشوەرەکان.

شێوازەکانی هەژمارکردنی خاڵ لە یاری تۆپی بالە

پاڵەوانێتیەکانی دەکرێن لە وەرزشی تۆپی بالە

ئەم وەرزشە بە درێژایی ساڵانی پێشوو بەرەو پێش چوونی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، ئێمەش لە کورد بێت ئامانجمانە کە سەرجەم زانیاریەکان شی بکەینەوە دەربارەی یاریەکە زانیاری لەسەر یاری تۆپی بالە پەیدا بکەیت، لە ئێستادا تۆپی بالە لە چەند شێوازێکی جیاواز دەکرێت : یاری بالەی کەنار دەریا، بالەی ناو بەفر. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پاڵەوانێتی کراونەتەوە تایبەت بە یاریەکە وەک پاڵەوانێتی جیهانی، پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا، پاڵەوانێتی ئەمریکا و لە پاڵیاندا خولە ناوخۆیەکانی یاری بالە کە دەکرێن، کە هەموو ئەمانەش دەتوانیت لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی گرەوکردنی وەک بێت فیناڵ گرەویان لەسەر دابنێیت و تیمی دڵخوازی خۆت هەڵبژێریت، تا لە کاتی بردنەوەی تیمەکەت تۆش براوە بیت.

پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆپی بالە

ڕوسیا وەک زۆرترین ژمارەی پاڵەوان بوون لە یاری بالەدا کە لە یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە بە میراتی بۆی ماوەتەوە (4 جار) سەرکەوتووترین هەڵبژاردەی یاری بالەیە لە مێژوودا، بەدوایدا بەڕازیل (3 جار) و ئەمریکا (2 جار) دێن، کە تەنیا سێ هەڵبژاردەن کە توانیویانە لە جارێک زیاتر ببن بە پاڵەوان، پاڵەوانێتی جیهانی تۆپی بالە وا دانراوە کە ساڵێک دوای یاریەکانی ئۆڵۆپمی ئەنجام بدرێت و 12 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن، لەناویاندا پاڵەوانی پێشووی جامەکە، ئەم 12 هەڵبژاردەیە بەیەکەوە ڕکابەری دەکەن تا بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بهێنن و جامەکە ببەنەوە، لە یاری بالەدا ئەوەی سەرسوڕمانە جامی جیهانی هەیە و هەروەها پاڵەوانێتی جیهانی پیاوانی تۆپی بالە هەیە کە لەمەیاندا 24 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن، کە ئەمەیان بە پاڵەوانێتیەکی گەورەتر دادەنرێت وەک لە جامی جیهانی و هەموو 4 ساڵ جارێک دەکرێت، لەمەشیاندا یەکێتی سۆڤیەت (ڕوسیا) زۆرترین جار براوە بووە بە 6 جار.

پرسیارە باوەکانی دەکرێن

1. ئایا وەرزشی تۆپی بالە لە کوردستان دەکرێت؟

بەڵێ، لە ئێستادا لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان پاڵەوانێتی بالە ڕێک دەخرێت و یانەکان بەشداری تێدا دەکەن.

2. ئایا گرەوی وەرزشی لەسەر یاری بالە دەتوانرێت دابنرێت؟

بێگومان بە هەبوونی ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی گرەوکردن لە ئێستادا لەسەر هەموو وەرزشە جیهانیەکان گرەو دادەنرێت لەناویاندا ئەم وەرزشەش.

3. درێژی شەبەکەی بالە چەندە؟

لە نێوان هەردوو تیمی 6 کەسی کە یاری دەکەن بە شەبەکەیەک یاریگاکانیان جیاکراوەتەوە، ئەم شەبەکەیە درێژیەکەی 2.43 مەتر دەبێت بۆ ئاستی پیاوان و 2.24 مەتر دەبێت بۆ ئاستی ئافرەتان.

Posted by

Leave a Reply